دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – یازدەھەمین ڕۆژی شەڕ، ٦ی ئاداری ٢٠٢٢
سوپای ڕووسیا چوونە ناو شارۆچکەی ئیرپین لە ١٥ کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.
لەگەڵ زاڵبوونی تەواوی سوپای ڕوسیا بەسەر شارەکەدا، فشارەکان لەسەر پایتەختی ئۆکرانیا زیادیکردووە.
ڤیدیۆی تەقینەوە لە ئاسمانەکانی شاری بێلگۆرۆدی ڕووسیا.
وەک دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی چالاک بوونی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕوسیاوە بووە، بۆ ڕێگرتن لە موشەکی بالستیکی تۆچکا-یوی سوپای ئۆکرانیا. بەپێی سەرچاوە ڕوسییەکان ئەم ڕووداوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتوە.
شاری بێلگۆرۆد لە پارێزگای بێلگۆرۆدی ڕووسیا و لە باکووری شاری خارکیڤ ئۆکرانییە.
لەگەڵ بەرزبونەوەی پێکدادانەکان و چوونی سوپای ڕوسیا بۆ ناو شارۆچکەی ئیرپینی پارێزگای کیێڤ، ژمارەیەکی بەرچاو لە خەڵکی ئیرپین لە شوێنی پێکدادانەکە هەڵاتن و بە هاوکاری هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا ئەو شارۆچکەیان بەجێ هێشت.
لێشاوی خەڵک بۆ جێهێشتنی شارۆچکەی ئیرپینی پارێزگای کیێڤ.
وێنەیەکی موشەک هاوێژی سوپای ڕووسیا کە لە شاری ماریوپاڵی دۆنێتسک بەجێ هێڵراوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ؛ زەنگی ئاگادار کردنەوەکە لە کیێڤ لێدرا.
چەند وێنەیەک لە قارچەکانی هەلیکۆپتەری mi-8 یان mi-35ی ڕووسی کە دوێنێ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیاوە لە نزیک میکۆلایڤ خرایە خوارەوە. بەپێی راپۆرتەکان هەلیکۆپتەرەکە بە موشەکی شان هاوێژی ستێینگەر خراوەتە خوارەوە.
ئاماری وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا لە زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕووسیا لە ٢٤ی شوباتەوە تا ٦ی ئازاری ٢٠٢٢ :
زیاتر لە ١١ هەزار کارمەندی ڕووسی کوژراون و برینداربوون.
٢٨٥ تانک، ٩٨٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی، ١٠٩ بۆمب، ٥٠ مووشەک هاوێژ، ٢١ ئامێری بەرگری ئاسمانی، ٤٤ فڕۆکە، ٤٨ هەلیکۆپتەر، ٤٤٧ ئۆتۆمبێلی قورس، ٢ بەلەمی خێرای سووک، ٦٠ تانکەری سووتەمەنی و ٤ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراون.
وێنەی هێزەکانی هاوبەشی ڕوسیا و دۆنێتسک لە ڕیبینسکێ، لە دەوروبەری شاری ڤۆڵنۆڤاخا.
لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئاگربەست و گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ڤۆڵنۆڤاخا شەڕوپێکدادان دەستیپێکردەوە و بە پێی دۆخی شەڕەکەش پێشبینی کەوتنی شارەکانی ڤۆڵنۆڤاخا و ماریوپۆڵ لە ڕۆژانی داهاتوودا دەکرێت.
وێنەی ئەو کەلوپەل و تەقەمەنیانەی هێزەکانی ئۆکرانیا کە لە شاری بێردیانسک بەجێیان هێشتووە.
دوایین بەیاننامەی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە زیانەکانی سوپای ئۆکرانیا:
بە گشتی ٢٢٠٣ دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا تا سەرەتای دەسپێکردنی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی سەربازی ڕۆسیا تا ئێستا کراوەتە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا ٦٩ فڕۆکە لەسەر لەسەر زەمین و ٢٤ فڕۆکە لە ئاسماندا، ٧٧٨ تانک و ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی دیکە کراوەتە ئامانج و تێکشکاون.
لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی دۆنێتسک لە دەوروبەری شاری ماریوپۆڵ، ناوچەی ئیستاری کریم کۆنترۆڵ کرا.
هێزەکانی ڕوسیا توانیان شارۆچکەکانی پریونۆی، زاویتنە بازخان و چەندین شارۆچکەی دیکە کۆنترۆڵ بکەنەوە.
لە شەوی رابردوو ٥ی ئادار، ٦١ دامەزراوەی سەربازی سوپای ئۆکرانیا لەوانە: ٢٢ ئامێری سەربازی لە حەشارگە ژێر زەمینیەکان، بنکەیەکی فەرماندەیی و ٩ کۆگای چەک هێرش کراوەتە سەر.
لە ماوەی یەک ڕۆژی رابردوو فڕۆکە جەنگییەکان و سیستەمی بەرگری ئاسمانی سوپای ڕوسیا ٤ فڕۆکەی سۆخۆ٢٧ و فڕۆکەیەکی میگ٢٩ لە شاری ژیتۆمیر، دوو فڕۆکەی سۆخۆ٢٧ و سۆخۆ٢٥ لە ناوچەی رادۆمیشل، فڕۆکەیەکی سۆخۆ٣٥ لە ناوچەی نیژین، دوو هولیکۆپتەری Mi-8 لە شاری کیێڤ و ٦ درۆن لەوانە درۆنەکانی بەیرەقدار-یان تێکشکاندووە.
٣ سیستەمی موشەکی Buk M1 و ٣ وێستگەی ڕاداری هێزەکانی ئۆکرانیا و سیستەمێکی موشەکی ئێس-٣٠٠ لەلایەن هێزی موشەکی و فڕۆکە جەنگییەکان بۆردومان کراون.
-هێرشی ئاسمانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی کراماتۆرسک لە باکوری دۆنێتسک.
شاری کراماتۆرسک شارێکی پیشەسازییە لە باکوری پارێزگای دۆنێتسک و ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی ١٨٠ هەزار کەس دەبێت. ئەم شارە لە ماوەی شەڕی ناوخۆی ئۆکرانیا لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن هێزەکانی دۆنێتسکەوە دەستی بەسەردا گیرا، بەڵام دوای چوار مانگ بە ئۆپەراسیۆنی سوپای ئۆکرانیا لە پارێزگای دۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی حکومەتدا کۆنترۆڵ کرایەوە.
سوپای ڕوسیا شوێنی یەکێک لە لیواکانی فڕۆکەوانی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیای لە فڕۆکەخانەی ڤینیتسا کردە ئامانج.
وێنەکانی ئەنجامی هێرشەکانی سوپای ڕووسیا بۆ سەر شارۆچکەی کراماتۆرسک لە دۆنێتسک.
فڕۆکەیەکی جەنگی سوپای ڕووسیا لە ئاسمانی شاری خارکیڤ لەلایەن سوپای ئۆکرانیاوە خرایە خوارەوە. تا ئێستا جۆری فڕۆکەکە و چۆنییەتی لەناوچوونی دیاری نەکراوە.
لێدوانەکان