دوایین هەواڵەکان لە شەڕی میحوەرەکانی باکور، ڕۆژهەڵات و باشوری ئۆکرانیا، ٥ی ئاداری ٢٠٢٢ + نەخشەی مەیدانی
تاوتوێکردنی دوایین گۆڕانکارییەکانی مەیدانی ئۆکرانیا لەسەر نەخشە.
١٠ ڕۆژ لە شەڕی ئۆکرانیا تێدەپەڕێت و لەئێستادا بارودۆخی میحوەرەکان و چۆنیەتی جێگیربوونی هێزەکانی بە لەبەرچاوگرتنی ڕۆژانی رابردوو باشتر دەرکەوتووە.
لەم نەخشەی کە دەبینن دوایین بارودۆخی هێڵەکانی ململانێ و چۆنیەتی جێگیربوونی هێزەکان بەپێی دوایین هەواڵەکانی پشتڕاست کراو، ئامادە کراوە.
لەم نەخشەیەدا زۆرترین گۆڕانکاری لە باکوری پارێزگای لوهانسک، باکوری ماریۆپۆڵ لە باشوری پارێزگای لوهانسک و ڕۆژھەڵاتی پارێزگای زاپوروژیا ڕوویداوە. لە باکور هەروەها، نەخشە لە ڕۆژھەڵاتی کیێڤ و ئێبلاست چرنیهیۆ و سامی نوێی کراوەتەوە.
لە هەواڵەکانی ڕۆژانی رابردوو، ئاماژە بە بوونی هێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەکانی کۆزۆلت، بۆبوویتسیا و پۆرموها درا بوو. بارودۆخ لەم پارێزگایەدا تا ڕادەیەکی زۆر نادیارە، بەڵام بەپێی ئاراستەی جۆڵەی زرێپۆشەکانی ڕوسیا بارودۆخەکە بە شێوەی گشتی دەردەکەوێت.
لە کیێڤ، هێزەکانی ڕوسیا جارێکی تر هاتوونەتە ناو ئیرپین لە ڕۆژئاوای کیێڤەوە. هەروەها بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی ئۆکرانیا، هێزەکانی ڕووسیا لە سێ خاڵ لە دەوروبەری شارۆچکەی مالین جێگیر کراون.
لە پارێزگای سامی، لە باشوری سامی، شارۆچکەی تێروستیانێتس لەلایەن ڕوسیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە. هێزەکانی ڕوسیا لە قووڵایی ڕۆژئاواوە پێشڕەویان کردووە. هەواڵەکانی ئاماژە بە شکستی هێرشێکی ڕوسیا بۆ لبدین و مۆسکۆسکی بۆبریک داوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا بوونی ڕووسەکان لە میحوەری هادیاچ و زینکیڤ پشتڕاست کراوەتەوە. ڕۆژی رابردوو ژمارەیەک لە هێزەکانی ڕوسیا لە ناوچەی هادیاچ لەلایەن ئۆکرانیەکانەوە بەدیل گیران. ئەم بابەتەش نیشانەی بوونی ڕووسەکان لەو ناوچەیە.
لە پارێزگای لوهانسک، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەک گوند و ناوچە لەلایەن هێزە هاوبەشەکانی لوهانسک و سوپای ڕوسیاوە کۆنتڕۆڵ کراون. لەئێستادا زۆرترین ناوچەکانی پارێزگای لوهانسک لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ڕوسیا و هاوپەیمانانی دایە.
لە پارێزگاکانی زاپرۆزیا و دۆنێتسک، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا ناوچەیەکی فراوان لە ڕۆژھەڵاتی پارێزگای زاپرۆزیا و باشوری پارێزگای دۆنێتسک لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا و دۆنێتسک کۆنترۆڵ کراوە. بەو پێشڕەوییانە ڕێگای زاپرۆزیا-ماریۆپۆڵ بە تەواوی داخراوە. هەروەها دوای راگەیاندنی ئاگربەست بۆ کشانەوەی خەڵکی مەدەنی لە ولنوواخا و ماریۆپۆڵ، پێکدادانەکان جارێکی تر دەستی پێکردووە و کەوتنی ولنوواخا و ماریۆپۆڵ لە ڕۆژانی داهاتوودا چاوەڕوان کراوە.
بەپێی ڕوونکردنەوانەی سەرەوە و بە لەبەرچاوگرتنی نەخشەی شەڕی ئۆکرانیا، دەکرێت بوترێت دوای ١٠ ڕۆژ لە شەڕی ئۆکرانیا نزیکەی لەسەدا ٢٠ی خاکی ئەو وڵاتە لەلایەن سوپای ڕوسیا و هاوپەیمانەکانیەوە کۆنترۆڵکراوە.
لێدوانەکان