ئەمریکا چەکدارانی داعش دەگوازێتەوە بۆ ئۆکرانیا
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەمریکا و ناتۆ هێزە بیانییەکانیان لە سوریا بۆ ئۆکرانیا گواستۆتەوە.
دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا دووپاتیکردەوە کە بنکەی ئەلتەنف لە ڕۆژهەڵاتی سوریا شوێنێکە بۆ مەشقپێکردنی تیرۆریستانی سەر بە داعش و گواستنەوەیان بۆ ئۆکرانیا بۆ شەڕی دژی ڕوسیا.
دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: «ئەمریکییەکان دەیان تیرۆریستی داعش با رەچەڵەک ڕوسی، چیچانی و .. لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بۆ بنکەی ئەلتەنف لە ڕۆژھەڵاتی سوریا کە لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دایە، گواستۆتەوە. ئەو تیرۆریستانە دوای مەشق و ڕاهێنانی تایبەت لەسەر کردەوەی تێکدەرانە و تیرۆریستی بۆ ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا و بە تایبەتی بۆ دۆنباس نێردراون.
دەزگای هەواڵگری ناوەندی ئەمریکا و فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا، یەکە نوێیەکانی داعش لە ڕۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی ئەفریقی دادەمەزرێنن. ئەوان بە هاوکاری دەزگا هەواڵگریەکانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ و لە رێگەی پۆڵەندا ئەو چەکدارانە بۆ ئۆکرانیا دەگوازرێنەوە.»
بانگەشەی گواستنەوەی هێزە چەکدارەکانی بیانی لە سوریاوە بۆ ئۆکرانیا لە کاتێکدا دێت کە ڤلادیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا بەم دواییانە گەیشتنی ١٦ هەزار سەربازی بیانی بۆ ئۆکرانیا پشتڕاست کردەوە. زێلینسکی لە ٢٨ی شوباتدا فەرمانی ئازادکردنی ئەو بەندکراوانەی کردبوو کە ئامادە بوون بچنە ناو ریزەکانی سوپای ئۆکرانیاوە.
سەرەڕای ئەوە، ئەمڕۆ بەرپرسانی کۆماری دۆنێتسک بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنە و بەڵگەنامەیەک رایانگەیاند کە راوێژکارە سەربازییەکانی تورکیا لە ئۆکرانیا بوونیان هەیە و هاوکاری یەکەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا دەکەن.
ئەم کردەوانە لاوازی هێزە سەربازییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شەڕی دژی سوپای ڕووسیا نیشان دەدات. هەروەها گواستنەوەی تیرۆریستان و چەکداران بۆ مەیدانەکانی شەڕ، زەمینە سازی ئاژاوە و شەڕی زیاتر لە ئۆکرانیا دەبێت.
هەواڵی زیاتر:
لێدوانەکان