ڤیدیۆ| ئۆپەراسیۆنێکی پارتیزانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە + وێنە
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا چەندین هێرشی سەختیان دژ بە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای ناوچەی “حرض” لە پارێزگای “الحجه” ئەنجام داوە.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: هێزەکانی ئەنساروڵڵا چەندین هێرشی سەختیان دژ بە پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ڕۆژئاوای ناوچەی “حرض” لە پارێزگای “الحجه” ئەنجام داوە.
لە درێژایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا هێزەکانی ئەنساروڵڵا توانیانە لەگەڵ لەناو بردنی سەنگەرەکان و کوژرانی چەندین کەس لە هێزە سودانیەکان، دەست بەسەر کەلوپەلی سەربازی ئەو هاوپەیمانیەدا بگرن.
هاوپەیمانی سعودیە لە مانگی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٠ لەبەر پاشەکشەی بەردەوام، هەڵهاتنی هێزەکانی مەنسوور هادی لە میحوەرەکانی سنووری باشوری وڵاتی سعودیە و هەروەها خۆ رادەست کردنی هەندێکیان بە ئەنساروڵڵا، دوو هەزار هێزی سودانی لەو میحوەرە جێگیر کرد بوو.
بە پێی ئامار و راپۆرتەکانی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، سودانیەکان تا کۆتایی پێنجەمین ساڵی شەڕی یەمەن، زیاتر لە ٣٧٠٠ کوژراو و ٤٢٠٠ برینداریان هەبووە کە ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی بەشێکی زۆری هێزەکانی سودان لە یەمەن پاشەکشە بکەنەوە.
لێدوانەکان