ئێران بنکەیەکی نوێی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئاشکرا کرد + ڤیدیۆ
لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژی پاسدار لە ئێران، دوو بنکەی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئامادەبوونی فەرماندەی گشتی هێزە ئاسمانییەکانی سوپای پاسداران ئاشکرا کران.
هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوو بنکەی موشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێزی ئاسمانیی سوپای پاسدارانی ئێران بە ئامادەبوونی جەنەراڵ حوسێن سەلامی، فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران، ئەمیرعەلی حاجیزادە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسدارانی ئێران و ژمارەیەک لە فەرماندە سەربازییەکان ئاشکرا کران.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو بنکه ژێر زەمینیانە کە لە دڵی شاخە بەرزەکاندا دروست کراون، شوێنی هەڵگرتنی سیستەمی موشەکی بە کەرەستەی پێشکەوتوو و هەروەها فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە توانای تێپەڕاندنی ڕادار و قەڵغانە مووشەکییەکانە.
ئەمە یەکەم جارە کە هێزی ئاسمانی سوپای پاسدارانی ئێران بنکەیەکی ژێر زەمینیی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئاشکرا دەکات.
لەم بارەیەوە فەرماندەی هێزی ئاسمانی و مووشەکیی سوپای پاسداران ڕایگەیاند: ئێمە لە ئێستادا دەتوانین لە یەک ساتدا ٦٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەم بنکەیەدا بفڕین. لەبەر ئەوەی مەودای ئەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانانە زۆرن و سنوردار نین.
حاجیزادە، وتیشی: توانا و هاوێشتنی هاوکاتی موشەکی ئێمە بۆ زیاتر لە ٦ تا ٧ جار زیادیکردووە و کات و جیاوازی ئامادەکاری بۆ تەقەکردن زۆر کەمبۆتەوە.
لێدوانەکان