دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی دەیەمی شەڕ، ٥ی ئاداری ٢٠٢٢
بەشێکی نوێی چەکی وڵاتانی ڕۆژئاوایی بۆ ئۆکرانیا گەیشتە ئەو وڵاتە.
بەپێی ئەم وێنەیە چەند موشەکی دژە زرێپۆشی NLAW لە ڕێگەی پۆڵەندا چەند کاتژمێرێک لەمەوپێش گەیشتووەتە ئۆکرانیا.
مەودای ئەم موشەکە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠٠ مەترە و توانای دۆزینەوەی ئامانجەکەی لە ٨٠٠ مەتری هەیە.
ڤیدیۆی گردبوونەوەی ژمارەیەک لە خەڵکی بیلگرادی پایتەختی سربیا وەک پشتیوانیەک بۆ ڕوسیا لەشەڕی ئۆکرانیا.
وێنەیەکی هێزەکانی تیپی ئازۆڤ، کە بەشێکە لە هێزەکانی یەکەی “نیۆی نازی”ی پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا لە کیێڤ.
وێنەیەکی ڕۆکێت هاوێژی “توس١” لە ترۆستیانتس لە پارێزگای سامی.
مووشەکی دژە زرێپۆشی (javelin) لە دەستی یەکێک لە هێزەکانی دۆنێتسک.
-وەزارەتی بەرگری ڕوسیا: لە کاتژمێر ١٠ی بەیانی بەکاتی مۆسکۆ ئاڵوگۆڕی ئاگر لە ئۆکرانیا دەوەستێت و ڕێڕەوی مرۆیی بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی بۆ چوونە دەرەوەیان لە شاری ماریۆپۆڵ و ڤۆڵنۆڤاخا دەکرێتەوە.
-وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا: لە سەرەتای ئاڵۆزییەوە ٩ هەزار و ١٦٦ سەربازی ڕووسی کوژراون و برینداربوون. هێزەکانمان ٧٠ فڕۆکە و هەلیکۆپتەریان خراوەتە خوارەوە و ٢٥ تانک و ١٤٧١ ئۆتۆمبێلیان تێکشکاندووە.
-سوپای ئۆکرانیا: لە شەڕەکانی دوێنێدا (٤ی ئادار) سێ فڕۆکەی سۆخۆی-٢٥ و سێ هەلیکۆپتەری ڕووسیمان تێکشکاندووە. بەرگری ئاسمانیمان بەلایەنی کەمەوە ٣٩ فڕۆکەی جەنگی و ٤٠ هەلیکۆپتەریان خستووەتە خوارەوە.
-بەشی ناوخۆیی زانکۆی خارکیڤ دوای هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا
دوای پووچەڵکردنەوەی هێرشە زەمینییەکەی ڕوسیا بۆ سەر شاری خارکیڤ لە ١ی ئاداردا، ئەو هێزانەی ئاراستەی هێرشەکانیان بۆ باشوری ئەو شارە گۆڕی و توانیان شارۆچکەی بالاکلیا لە ٢ی ئادار کۆنترۆڵ بکەنەوە. لە ئێستادا شەڕی زەمینی لە بنکەی چوگویڤ بەردەوامە، لەگەڵ هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە خارکیڤ.
کاروانی هێزەکانی سوپای ڕوسیا لە ئۆکرانیا
یەکێک لە هۆکارەکانی بە ئامانج نەگرتنی ئەم کاروانانە لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە، چاودێری ئاسمانی ڕووسەکانە.
ڤیدیۆ: ساتی بە ئامانج کردنی فڕۆکەیەکی سۆخۆ٣٤ی ڕوسی لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیاوە لە شاری چەرنیهۆی باکوری ئەو وڵاتە.
وێنەکانی شوێنی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ڕوسییەکە.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هێزی ئاسمانی ڕوسیا فڕۆکەیەکی جەنگی سۆخۆ٣٤ و دوو فڕۆکەی جەنگی سۆخۆ٢٥ و هەلیکۆپتەرێکی میل-٢٤ و هەلیکۆپتەرێکی میل-٨ی لە شەڕی دژی ئۆکرانیا لە دەست داوە.
لە ئەنجامی تێکشکاندنی ئەم فڕۆیەکە یەکێک لە فڕۆکەوانە ڕووسیەکان کوژرا و ئەوی دیکەشیان کەوتە دەست هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا.
-گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە فڕۆکەوانی دووەمی فڕۆکە ڕوسییەکە کە لە ڕووداوەدا کوژرا.
وێنەی یەکەم: فڕۆکەوانی ڕووسی فڕۆکەی سۆخۆ٣٤ کە لەلایەن ئۆکرانییەکانەوە بەدیل گیراوە.
وێنەب دووەم: هەر ئەو فڕۆکەوانە لە تەنیشت بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا و پوتینی سەرۆکی ڕوسیا لەمیانەی سەردانەکەی پوتین بۆ سوریا.
شەوی رابردوو سوپای ڕوسیا هێرشی کردە سەر شوێنی هێزەکانی تیپی ٥ی پاسەوانانی نیشتمانی ئۆکرانیا لە خارکیڤ.
هێزەکانی دۆنێتسک بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنە و بەڵگەنامەیەک رایانگەیاند کە راوێژکارە سەربازییەکانی تورکیا لە ئۆکرانیا بوونیان هەیە و هاوکاری یەکەکانی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی سوپای ئۆکرانیا دەکەن.
میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی فڕۆکەی ڕووسی، بانگەشەی خستنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی جەنگی ڕوسیا لە جۆری سۆخۆ٣٠ لە نزیک شارۆچکەی میکۆلایڤ-یان کرد.
ئۆکرانییەکان لە بەدیل گرتنی فڕۆکەوانەکە هەواڵی داوە.
سوپای ئۆکرانیا لە شارۆچکەی ستاری سالتیڤ لە ڕۆژهەڵاتی خارکیڤ بۆ مەبەستی ڕێگریکردن لە پێشڕەوییەکانی ڕوسیا پرد و بەنداوێکی تەقاندەوە. تەقاندنەوەی ئەم پرد و بەنداوە رێگای ڕۆژئاوای شاری خارکیڤ دایدەخات.
میدیاکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی چەند وێنە و گرتەیەکی ڤیدیۆیی، تێکشکاندنی هالیکۆپتەرێکی سوپای ڕوسیا لە شاری ئودسا رایگەیاند.
لێدوانەکان