سوپای ئیسرائیل لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەکۆڵێتەوە

شەممە 5 ئازار 2022 - 09:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=7852

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ڕژێمی زایۆنیستی لیژنەیەکی بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا و هەروەها لێکۆڵینەوە لەسەر شێوازی شەڕکردنی هەر دوولا پێکهێناوە.

سوپای ڕژێمی زایۆنیستی ئەرکی ئەم لیژنەی کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر مانۆڕی زەمینی، لۆجستی، بەرگری ئاسمانی، دژە تانک، سایبەری، شەڕی دەروونی و شەڕی ئەلیکترۆنی و .. دیاری کردووە.

ماڵپەڕی زایۆنیستی والا نیوز رایگەیاند: لە کاتێکدا شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیا دەچێتە ناو هەفتەی دووەمیەوە، هەزاران ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە کە ئەم دەرفەتەی بۆ سوپای ڕژێمی زایۆنیستی دەڕەخسێنێت تا زانیاری گرنگ کۆبکاتەوە. ئەم زانیاریانە دەتوانێت یارمەتی سەربازانی ئیسرائیل لە شەڕەکانی داهاتوودا بدات.

سوپای ئیسرائیل بێگومان لە کێشەکانی تایبەت بە پشتگیریە لۆجستیەکان دەکۆڵێتەوە کە بووە هۆی ڕاگرتنی کاروانێکی ڕووسی لە دەوروبەری پایتەختی ئۆکرانیا. کاروانەکە پێشڕەوی ئەوتۆی نەبووە چونکە بەهۆی لاوازی لە پشتیوانییەکان، سووتەمەنی پێویستی نەبووە و هەروەها هێزەکان تووشی کەمی خۆراکەوە بوون.
هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە شەڕەکانی ئەم دواییەدا و بە تایبەتی لە شەڕی لوبنان لە ساڵی ٢٠٠٦، کێشەی دابینکردنی کەلوپەلی پێویست بۆ هێزە زەمینیەکانی هەبوو و تووشی کێشەی لۆجستی بوو. لە شەڕی دژی غەزە لە ساڵی ٢٠١٢دا، هێزەکانی یەدەگ و سەربازانی ئەو رژێمە گلەییان لە کەمیی خۆراکەوە هەبوو.

سوپای ئیسرائیل هەروەها لە مانۆڕی هێزەکانی ڕوسیا، تانکەکان و زرێپۆشە قورسەکان و ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ئۆکرانیا دەکۆڵێتەوە، چونکە لە لوبنان و لە شەڕی ٢٠١٤ی غەزەدا، سوپای ئیسرائیل ئەوەی زانی کە لە هەر سیناریۆیەکی شەڕی داهاتوودا، هێزەکان دەبێت لە قوڵایی خاکی دوژمندا مانۆڕ ئەنجام بدەن و ڕووبەڕووی تاکتیکی چریکی و شەڕی ناو شار ببنەوە. هەرچەندە سوپای ئیسرائیل لە چەکی ورددا وەبەرهێنانیان کردووە کە لە دوورەوە دەتوانێت سێبەری مەترسیی لە هێزە زەمینیەکان دوور بخاتەوە، بەڵام تانک و زرێپۆشەکان یەکێکن لە لایەنە سەرەکییەکانی هەر شەڕێک کە هێزەکانی سوپای ئیسرائیل تێیدا بەشداری دەکەن!

هەروەها ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی ئۆکرانیا لەگەڵ تانکە ڕووسییەکان دەکات کە لە ئێستادا بە شێوەیەکی سەرەکی بە بەکارهێنانی چەکی دژە تانکی وەک Javelin و NLAW ئەنجام دەدرێت.

لەکاتێکدا جەنگ لە ئەوروپادا زۆر جیاواز دەبێت لەوەی کە لە داهاتودا ئیسرائیل ڕووبەڕووی دەبێتەوە، بەڵام سوپای ئیسرائیل بەهۆی توێژینەوە فراوانەکەی لەسەر تاکتیکی شەڕ کردندا شانازی بە خۆیەوە دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *