فەرماندەیەکی باڵای مەنسوور هادی کوژرا

شەممە 17 نیسان 2021 - 14:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=783

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: عەمید “سەیفەدین شدادی” فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری “العبدیه” لەبەر هۆکاری نادیار کوژرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: عەمید “سەیفەدین شدادی” فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەری “العبدیه” لەبەر هۆکاری نادیار کوژرا.

میدیاکانی نزیک لە هاوپەیمانی سعودیە هۆکاری گیانلەدەستدانی ناوبراویان تووش بوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ناوبردووە بەڵام هەندێک لە سەرچاوە خۆجێیەکان لە رۆژانی رابردوو ئاماژەیان بە برینداربوونی ناوبراو لە پێکدادانەکانی ئەو هاوپەیمانیە لەگەڵ هێزەکانی ئەنساروڵڵا دا بوون.

سەیفەدین شدادی فەرماندەیی هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە (مەنسوور هادی، ئەلقاعیدە و چەکدارانی هۆزەکانی نەیاری ئەنساروڵڵا) لە میحوەری “العبدیه”ی لە ئەستۆ بوو و لە فیتنەی یاسر عەوازی لە رمان و پاڵپشتی کردن لە گروپە تیرۆریستییەکانی ئەلقاعیدە و داعش لە باکوری پارێزگای “البیضاء”ی یەمەن ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو.

ناوبراو کوڕی عەبدولرەب شەدادی لە دامەزرێنەرانی هێزە چەکدارەکانی ژێر فەرمانی مەنسوور هادی و یەکەمین فەرماندەی ناوچەی سێیەمی سەربازی لە یەمەن بوو. عەبدولرەب شەدادی هەروەها لە مانگی ١٠ی ٢٠١٦ لە میحوەری “صرواح” لەلایەن هێزەکانی ئەنساروڵڵاوە کوژرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *