ئۆکرانیا شوێنی ئامادەبوونی بەکرێگیراوانی بیانی

هه‌ینی 4 ئازار 2022 - 20:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=7827

بە ووتەی ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی کۆماری ئۆکراینا، ١٦ هەزار بەکرێگیراوی بیانی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیا دەچنە ئۆکرانیا.

دوای پێشڕەویەکانی هێزەکانی ڕوسیا لە ناوچە جیاجیاکانی ئۆکرانیا و پاشەکشەی هێزەکانی ئۆکرانیا لە بەرامبەر ڕووسەکان، ڕۆژئاواییەکان بڕیاریان دا سەرەڕای سەپاندنی سزا بەسەر ڕوسیا، فشارە نێودەوڵەتیەکان و… بە رەوانە کردنی هاوکاری سەربازی، پشتیوانی هەواڵگری و میدیایی و هەروەها گواستنەوەی هێزی سەربازی لە رێگەی کۆمپانیا سەربازییەکانی ئۆکراینی، ڕێگری لە پێشڕەوییەکانی ڕوسیا بکات.

ئۆکرانییەکان سەرەڕای پشتگیریە لۆجستیەکانی وڵاتان، نەیانتوانیوە چاوەڕوانییەکانی رۆژئاواییەکان بەدی بھێنێن و لە ڕێگری کردنی هێزەکانی ڕوسیا تا ڕادەیەکی زۆر سەرکەوتوو نەبوون. وەک خوێندنەوە بۆ لێدوانەکانی بەرپرسانی ڕۆژئاوایی دەکرێت، پێدانی چەک بە ئۆکرانیا بەردەوام دەبێت و چەکی زیاتر بۆ ئەو وڵاتە رەوانە دەکرێت. وەک دیارە ناردنی هێزی سەربازی بۆ ئۆکرانیا لەبەر نەبوونی هێزی پسپۆڕ و ئاشنا بەو چەکانەی کە پێی دراوە و هەروەها سەرپەرشتی کردنی هێزەکانی شەڕکەری ئۆکرانیا ئەنجام دەدرێت.

هەر لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا رایگەیاند: “دوای گەمارۆدانی هێزەکانی ئۆکرانیا و هێرشی هێزەکانی ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانیان، وڵاتانی ڕۆژئاوا ناردنی بەکرێگیراوان و هێزەکانی کۆمپانیا تایبەتەکانی سەربازیان بۆ ناوچەکانی ململانێی زیاد کردووە. بەکرێگیراوە بیانییەکان کە بۆ ئۆکرانیا هاتوون، خەریکی کاری تێکدەرانە و هێرش بۆ سەر کاروانەکانی چەک و لۆجستی ڕوسیا و هەروەها باڵافڕەکانی ڕووسیان. ئەو وێنە و ڤیدیۆانەی کە وەک بەرگری جەماوەری لە بەرامبەر کاروانەکانی ڕوسیا بڵاو دەکرێتەوە، لە ڕاستیدا کاری ئەو بەکرێگیراوانەیە.”

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئەوەشی خستەڕوو: “تەواوی هێرشەکانی بەکرێگیراوانی بیانی بە بەکارهێنانی ئەو چەکانە ئەنجام دەدرێت کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بۆ ئۆکرانیا نێردراون. ئێمە باس لە موشەکی دژە تانکی Javelin (دروستکراوی ئەمریکا)، NLOW (دروستکراوی بەریتانیا) و شان هاوێژەکان دەکەین کە بەکارهێنانیان پێویستی بە مەشقی جیدی هەیە. دەزگای هەواڵگری سەربازی ئەمریکا ڕێوشوێنی زۆری گرتووەتە بەر بۆ دامەزراندنی بەڵێندەرانی کۆمپانیا تایبەتەکانی سەربازی PMC، دینکۆرپ (DynCorp)، کیوبیک (Cubic) و ناردنیان بۆ ئۆکرانیا.”

هەروەها ڕوسیا پێشبینی بەشداریکردنی خەڵکی وڵاتانی بەریتانیا، دانمارک، لاتڤیا، پۆڵەندا و کرواتیا کردووە، چونکە حکومەتی ئەو وڵاتە ئەوروپیانە ڕێگەی یاساییان بە هاووڵاتیانیان داوە بەشداری لە شەڕەکەی سەر خاکی ئۆکرانیا بکەن! فەرەنساش بەنیازە هێزە بیانییەکان یان فەیلەقی بیانی فەرەنسی (ئەو هێزانەی کە فەڕەنسی ڕەسەن نین) کە ئۆکرانی ڕەسەنن بۆ یارمەتیدانی حکومەتی ئۆکرانیا ڕێکبخات و ڕەوانەی کیێڤ بکات.
بەم پێیە، لەم دواییانە زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا گوتی پێشبینی دەکرێت بۆ قەرەبووکردنەوەی شکستە سەربازییەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، نزیکەی ١٦ هەزار چەکداری بیانی بگەنە ئۆکرانیا جگە لەو بەکرێگیراوانەی کە ئامادەن.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیادا هاتووە: “تەنیا لە هەفتەی ڕابردوودا نزیکەی ٢٠٠ بەکرێگیراوی کرواتیا لە ڕێگەی پۆڵەندا خۆیان گەیاندووە ئۆکرانیا و چوونە پاڵ یەکێک لە تیپەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە. هەر بۆیە ئەمڕۆ بانگی کارداری بەرگری کرواتیا لە باڵیۆزخانەی کرواتیا لە مۆسکۆ بۆ وەزارەتی بەرگری ڕوسیا کراوە و لەو بارەیەوە هۆشداری دراوە.
هاوڵاتی کرواتی دێنیس شیلەر، کە لە ساڵی ٢٠١٥دا بەشداری ئۆپەراسیۆنەکانی باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای کردووە، گروپێک لە بەکرێگیراوانی کرواتی بۆ ناردنیان بۆ ئۆکرانیا ڕێکخستووە. ئێمە جەخت دەکەینەوە کە هەموو ئەو بەکرێگیراوانەی کە لەلایەن ڕۆژئاواوە بۆ یارمەتیدانی حکومەتی کیێڤ نێردراون، بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان بە هێزی سەربازی دانانرێت.”

ئەوەی دیارە، بوونی بەکرێگیراوانی بیانی لە ئۆکراینا تەنیا درێژە بە شەڕ دەدات و ئەو وڵاتە زیاتر وێران دەکات، پیلانێک کە ڕۆژئاوا تا ئێستا بۆ وێرانکردنی وڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسیا و ئەفریقا تاقیکردووە و ئەم جارە بە نیازە لە ئۆکرانیا پیادەی بکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *