دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی نۆیەمی شەڕ، ٤ی ئاداری ٢٠٢٢

هه‌ینی 4 ئازار 2022 - 11:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=7774

لە ١ی ئاداردا، بینای شارەوانی خارکیڤ کرایە ئامانجی هێرشێکی موشەکی ڕووسیا. هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی بینای شارەوانی دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا رایانگەیاند کە زیاتر لە ٣٠ کەسی سڤیل لەم هێرشەدا بوونەتە قوربانی.

ئێستا دەرکەوت کە ئەو شوێنەی کە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی ڕووسیا، شوێنێکی تۆمارکردنی ناوی خۆبەخشەکان بۆ شەڕ لەگەڵ ڕووسیا و یەکێک لە بنکەکانی تیپی ئەزۆڤ (یەکەیەکی نیۆی نازی لە پاسەوانانی نیشتمانی ئۆکرانیا) بووە. لە وێنەکاندا هێزەکانی تیپی ئەزۆڤ کە چەک و کەلوپەلی سەربازیان پێیە لەو بینایەدان.

ئەم وێنانە دەریدەخات کە بانگەشەی میدیاکانی ئۆکرانیا بۆ بەئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی دوورە لە ڕاستییەوە.

وێنەی ئەو کەلوپەلانەی هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا لە دەوروبەری ڤۆڵنۆڤاخا و شاری ماریۆپۆڵ لە دۆنێتسک تێکشکێنراون.

هەموو ئەوەی لە گەورەترین فڕۆکەی جیهان فڕۆکەی AN-225، لە فڕۆکەخانەی گۆستۆمێل ماوەتەوە.

کەوتنەوەی ئاگرێکی گەورە لە کۆگای چەکی سوپای ئۆکرانیا لە شاری ژیتۆمیری ڕۆژئاوای کیێڤ، بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی یان موشەکی سوپای ڕووسیاوە.

هێرشی موشەکی سوپای ڕووسیا بۆ سەر خوێندنگای ژمارە 25 لە شاری ژیتۆمەری ڕۆژئاوای شاری کیێڤ.

ڤیدیۆی پێکدادانەکانی شەوی ڕابردوو لە وێستگەی ئەتۆمی زاپوروژیا و ناوچەی ئینێرهۆدار.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا بەرپرسانی وێستگەکە ڕەتیان کردەوە کۆنتڕۆڵی ئەم دامەزراوەیە ڕادەستی هێزەکانی ڕوسیا بکەن، و دواجار شەوی ڕابردوو هێزەکانی ڕوسیا پەنایان بۆ بەکارهێنانی هێز برد و بینای فەرمانگەی وێستگەکەیان کردە ئامانج.
دوای چەند کاتژمێرێک شەڕ و پێکدادان، هەردوولا لەسەر یەک مێز کۆبوونەوە. وەک دیارە بەرپرسانی وێستگە ئەتۆمییەکە لە ترسی ڕووداوێکی خراپتر، ناچار بە رادەستکردنی کۆنترۆڵی وێستگەکە بە هێزەکانی سوپای ڕوسیا بوون.

وێنەیەکی بینای فەرمانگەی وێستگەی ئەتۆمی زاپوروژیا دوای هێرشەکەی ڕووسیا.
لەوێنەی سەرەوەدا شوێنی رائەکتەرەکان و بینای نوسینگە و شوێنی پێکدادانەکان و پێگەکانی هێزەکانی ڕوسیا دەستنیشان کراوە.
هەواڵەکان باس لە بەرکەوتنی گوللەیەک بە یەکێک لە رائەکتەرەکان وێستگەکە لە پێکدادانی شەوی رابردوویان کرد بوو؛ لەگەڵ ئەوەشدا دۆخی رائەکتەرەکان جێگیرە و هیچ دزەیەکی لێ نەکراوە.

میدیاکانی ئۆکرانی ئەم وێنەیەیان بڵاوکردۆتەوە کە گوایە فڕۆکەیەکی جەنگی سۆخۆ-٣٤ی ڕووسی لە شارۆچکەی ڤۆڵنوۆڤاخا لە دۆنێتسک خراوەتە خوارەوە.
بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی کۆد و پاشماوەی فڕۆکەکە، ئەو فڕۆکەیە سۆخۆ-٢٥ی ڕوسییە و هۆکاری بە هەڵە راگەیاندنی مۆدێلی فڕۆکە ڕووسیەکە لەلایەن میدیاکانەوە دیار نییە!
وەک دەوترێت ئەمە دووەمین فڕۆکەی سۆخۆی-٢٥ی ڕوسیە لە ململانێی ئەو وڵاتە و ئۆکرانیا دا تێکدەشکێت.

سۆخۆی-٢٥ فڕۆکەیەکی تاک سەرنشینی دوو بزوێنەرە کە لەلایەن سۆڤییەتەوە دروست کراوە، ئەرکی سەرەکی ئەم فڕۆکەیە پشتیوانی نزیک لە هێزە زەمینیەکانە.

سوپای ڕووسیا بە بەکارهێنانی درۆنێکی ئینۆخۆدیتس (Inokhodets) کە بە ئۆریۆن (Orion) ناسراوە، هێرشی کردە سەر پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە دۆنێتسک.

وێنەکانی شاری خارکیڤ ئۆکرانیا دوای هێرشەکانی ڕوسیا.
لەم ڕۆژانەی دواییدا پێگە سەربازییەکان و هەروەها بینا حکومییەکان کە سەربازانی ئۆکرانی تێدا بوون کرانە ئامانجی هێرشەکانی ڕووسیا.

وێنەی زرێپۆشێکی بی‌تی‌ئاڕ-٤ی سوپای ئۆکرانیا کە لە نزیک خارکیڤ بەجێ هێڵراوە.

ڤیدیۆی لاشەی دووەمین فڕۆکەی سۆخۆی-٢٥ی سوپای ڕووسیا کە ئەمڕۆ ٤ی ئادار لە ناوچەی ماکاریێڤ لە ڕۆژئاوای کیێڤ لەلایەن بەرگری ئاسمانی سوپای ئۆکرانیاوە خرایە خوارەوە.
بەم پێیە سوپای ئۆکرانیا ئەمڕۆ توانیوە دوو فڕۆکەی سۆخۆی-٢٥ی ڕوسیا تێکبشکێنێت.

هەلیکۆپتەرەکانی سوپای ڕووسیا هێرشیان کردە سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شاری ماریۆپۆڵ.
شاری ماریوپۆڵ لە ١ی ئادارەوە لە ژێر گەمارۆی سوپای ڕووسیادایە. شارەکە دوا پێگەی سوپای ئۆکرانیایە لە کەناری باشوری ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە.

هەڵهاتنی هەلیکۆپتەرێکی کامۆڤ٥٢ی سوپای ڕوسیا لە سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا لە پێکدادانەکانی شاری ماریوپۆڵ.

ڤیدیۆ: تێکشکاندنی تانکی ڕوسی بە موشەکێکی زیرەکی سوپای ئۆکرانیا.
ئەگەری ئەوە هەیە هێزەکانی ئۆکرانیا لەم هێرشەدا موشەکی Stugna-P ATGMیان بەکارهێنا بێت.

هێزەکانی دۆنێتسک چوونە ناو شارۆچکەی ڤۆڵنۆڤاخا لە باکوری شاری ماریۆپۆڵ

پێکدادانی نێوان سوپای ئۆکرانیا و هێزەکانی دۆنێتسک بەپاڵپشتی سوپای ڕوسیا لەباکوری ماریۆپۆڵ بەردەوامە.

ڤیدیۆی زیانە گیانی و ماددیەکانی سوپای ڕوسیا لە گواستۆمل لە ڕۆژئاوای شاری کیێڤ. بە ووتەی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، لە پێکدادانەکانی ڕۆژی رابردوو لە ناوچەی گواستۆمل، بەلایەنی کەمەوە ٥٠ کەس لە هێزەکانی سوپای ڕوسیا کوژراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *