داعش بەرپرسیارێتی تەقینەوەی بەغدای گرتە ئەستۆ
ههینی 16 نیسان 2021 - 22:56
https://kurdish.iswnews.com/?p=774
هەواڵە تایبەتەکان: گروپی تیرۆرستی داعش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی تەقینەوەی تیرۆریستی ئەم دواییەی ناوچەی سەدری بەغدای گرتە ئەستۆ.
هەواڵە تایبەتەکان: گروپی تیرۆرستی داعش بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی تەقینەوەی تیرۆریستی ئەم دواییەی ناوچەی سەدری بەغدای گرتە ئەستۆ.
ئەم تەقینەوەی ڕۆژی رابردوو لە ناوچەی سەدری بەغدا روویدا کە بە پێی ئاماری فەرمی حکومەتی عێراق بەو هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ١٤ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لە سەرچاوەکانی عێراق ژمارەی قوربانیانی ئەم تەقینەوەی ١٥ کوژراو و ١٨ بریندار راگەیاندووە.
لێدوانەکان