دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – هەشتەمین ڕۆژی شەڕ، ٣ی ئاداری ٢٠٢٢

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 14:49
https://kurdish.iswnews.com/?p=7712

هێرشی ئاسمانی ڕووسیا بۆ سەر بینای کارگەی شێفچنکۆ لە خارکیڤ.

وێنەیەکی خارکیڤ، چەند خولەکێک دوای هێرشە ئاسمانییەکەی ڕووسیا.
وەک دەوترێت بە هۆی ئەم هێرشە ئاگر لە بۆرییەکی غاز لە خارکیڤ بەر بووە.

ئەمڕۆ خولێکی نوێی گفتوگۆکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا لە بێلاڕوسیا بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی رابردوو لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند کە ڕوسیا ئامادەیە لە گفتوگۆکانیدا لەگەڵ کیێڤ گرەنتی ئەمنی تاوتوێ بکات.

-حکومەتی ژاپۆن دارایی چوار بانکی ڕووسی بلۆک کرد.

– ڤیدیۆیەک لە ساتی تەقینەوەیەکی گەورە لە کیێڤ.
تەقینەوەکە کە بەهۆی هێرشی موشەکی ڕووسییەوە بوو، دوای هۆشداری هێرشی ئاسمانی ڕوویدا.

-ساتی تەقینەوەی بەهێزی کیێڤ لە چەند ئاڕاستەیەکی جیاوازەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هێرشێکی وردی بۆ سەر بنکەیەکی ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی لە ناوچەی لیسا گوێرای کیێڤ رایگەیاند کە بە گوێرەی ڕووسیا، ئاسایشی ئۆکرانیا ئەو شوێنەی بۆ بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست بەکارهێناوە. و هەروەها هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانیی و ماددی بە بیناکانی نیشتەجێبووندا نەبووە.

کەشتیە جەنگییەکانی ڕووسی لە کەنارەکانی کریمیا.
بەپێی وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا، چوار کەشتی جەنگی لە کەنارەکانی باشوری کریمیا چاوەڕێی هاتنیان بۆ ئۆدسا دەکەن.

-لە ٣ی ئاداردا، کۆمیساری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە لە هەفتەی ڕابردوودا دوای هێرشەکەی ڕووسیا، یەک ملیۆن پەنابەر لە ئۆکرانیا هەڵهاتوون، هۆشداریشی دا ئەگەر ئەو ململانێیە دەستبەجێ رانەگیرێت، بە ملیۆنەها پەنابەری زیاتر لە ئۆکرانیا ڕادەکەن.

لە ئەنجامی هێرشێکی ڕوسیا لە ناوچەیەکی شاری چرینهۆ، کۆگا نەوتییەکانی شارەکە تووشی ئاگر بوون. بەهۆی ئەو هێرشەوە شەش کۆگای سووتەمەنی ٥٠٠٠ مەتر دووجا تووشی ئاگر بووە.

وێنەی ئەو چەکانەی هێزەکانی ئۆکرانیا کە لەلایەن هێزەکانی لوهانسک دەستی بەسەردا گیراوە.

-ڤیدیۆیەک لەفڕۆکەخانەی گوستۆمێل لەنزیک کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا
فڕۆکەیەکی AN-225 گەورەترین فڕۆکەی جیهان لە ئەنجامی پێکدادانەکانی سوپای ڕووسیا و ئۆکرانی لە فڕۆکەخانە تێکشکێنرا.

-ڤیدیۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیا بۆ سەر ناوچەیەک لە شاری چەرنیهیۆی باکووری ئۆکرانیا.
بەپێی ئەو وێنانەی کە لە شوێنی ڕووداوەکەوە بڵاو کراونەتەوە، زیانی زۆر بە بینای نیشتەجێبوون و مەدەنی گەیشتووە.

چەند خولەکێک لەمەوپێش خولی دووەمی گفتوگۆکانی نێوان ڕوسیاو ئۆکرانیا لە ڕۆژئاوای بیلاروسیا دەستیپێکرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *