گروپە تیرۆریستییەکانی باکوری سوریا بۆ ئۆکرانیا دەگوازرێنەوە؟

پێنجشەممە 3 ئازار 2022 - 14:03
https://kurdish.iswnews.com/?p=7709

هەندێک لە هەواڵەکان ئاماژە بە بڕیاری تورکیا بۆ گواستنەوەی گروپە چەکدارەکانی ئیدلبی سوریا بۆ ئۆکرانیا دەکەن.

دەتوانین ئەو گروپە تیرۆریستیانەی کە لە باکوری سوریا لەلایەن تورکیاوە پشتگیری دەکرێن بە گروپەکانی بەکرێگیراو ناو بنێین، بە شێوەیەک کە لە هەر شوێنێک پێویستیان پێ بێت بۆ ئەو شوێنە ڕەوانە دەکرێن.

ئەم گروپانە هاوکات لەلایەن تورکیا و ئەمریکا بەکاردەھێنرێن، تورکیایەک کە خەون بەوە دەبینێت کە بتوانێت پێگەیەکی هەبێت لە نەخشەی نوێی سیاسی کە لە ئەنجامی ململانێکانی ئۆکرانیا دروست دەبێت و ئەو ئەمریکایەی کە بەدوای فراوانخوازی سیاسی و ئەمنی خۆیەتی.

جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا بەشار جەعفەری پێشتر لەم بارەیەوە گوتی: ڕۆژئاوا هیچ بەربەستێک لەبەردەم خۆیدا نابینێت بۆ چەکدارکردنی شەیتان لە دژی ڕوسیا.

ئەو، گواستنەوەی تیرۆریستانی چەکدار و ئەندامانی داعشیش بۆ ئۆکرانیا بە دووری نەزانی هەر وەک لە ناوچەکانی دیکەی جیهان بۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و ڕۆژئاوا بەکارهێنراون.

بەشار جەعفەری جەختیشی کردەوە: یاریکردن بە تیرۆریستان یەکێک لە شارەزاییەکانی ئەمریکایە.

بۆ پشتڕاستکردنەوەی لێدوانەکەی بەشار جەعفەری دەکرێت ئاماژە بە تویتی سۆهەیل مەحموود یەکێک لە تیرۆریستانی سوریا ناسراو بە “ئەبو ئەلتاو” بکەیت کە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە شەڕی ئۆکرانیا لەدژی هێزە ڕووسیەکان رایانگەیاندووە.

هەر لەم بارەیەوە لە هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەیدا تاریق ئەلجاسم بازرگانێکی سووری لە ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک، ئامادەیی خۆی بۆ پێکهێنانی گروپێکی چەکدار بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیا ڕاگەیاندووە.

ئەگەر هەواڵی بڕیاری تورکیا بۆ گواستنەوەی گروپە چەکدارەکان لە ئیدلبی سوریاوە بۆ ئۆکرانیا ڕاست بێت، دەکرێت بوترێت کە ئەنقەرە ئێستا بەنیازی یاریکردن بە کۆمەڵێک تیرۆریست و بەکارهێنانیان وەک توخمێکی مرۆیی لە بەرەکانی نوێی ململانێکانە بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی ئەو وڵاتە لە ناوچە هەستیارەکانی جیهانەدا. ئەمە لەکاتێکدایە کە تورکیا پابەندی هیچ یەک لە ڕێککەوتنانەی سۆچی، ئاستانە و مۆسکۆ نەماوە، ئەو ڕێککەوتنانەی کە جەخت لە کۆتایی هێنان بە گروپە چەکدارەکانە دەکات.

بێگومان ئەم هەنگاوەی تورکیا لە ڕوانگەی ئەمریکاوە لەوەی لە ناوچەکە و جیهاندا دەگوزەرێت و گێرانەوەی ڕێکخستنە ئەمنی و سەربازییەکان بە جۆرێک خزمەتی بە بەرژەوەندییەکانی بکات، دوور نییە.

هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئەمریکا هەوڵیان داوە گروپە تیرۆریستییەکان و بەشە دابڕاوەکانیان لە سوریا بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان کۆ بکەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *