تەقەکردنی تاڵیبان لە تەخار چوار قوربانی لێکەوتەوە

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 16:38
https://kurdish.iswnews.com/?p=7662

بەهۆی تەقەی تاڵیبان لە پارێزگای تەخار چوار کەس بوونە قوربانی.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ؛ بە گوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکان چەکدارانی تاڵیبان لە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنینی خانووە نیشتەجێبووەکان لە شاری تالیقان ناوەندی پارێزگای تەخار، تەقەیان لە چەند گەنجێکی ئەو شارە کرد. بەهۆی ئەم تەقە کردنە کەسێکی مەدەنی گیانی لەدەست دا و سێ کەسی دیکە برینداربوون. بەپێی زانیارییەکان کەسە کوژراوەکە بە ناوی عیماد چەنگیز کارمەندێکی بانکی “میوەند بانک”ی کەرتی تایبەت بووە.

لەلایەکی دیکەوە داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی تیرۆرکردنی چەکدارێکی تاڵیبان لە شارۆچکەی چاهار دەرێ لە پارێزگای قۆندوزی لە ئەستۆ گرت.

زیادبوونی ئۆپراسیۆنە چەکدارییەکان لە دژی تاڵیبان، دامەزراوە ئەمنییەکانی ئەم گروپەی ناچار بە پشکنینی خانووە نیشتەجێبووەکان کردووە.
ئەم پشکنینانە بەگشتی لەگەڵ توندوتیژی و ڕووبەڕووبونەوەی خەڵکدایە کە بێ قوربانی نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *