سەید حەسەن نەسروڵڵا: ئەمریکا بەرپرسی سەرەکی ڕووداوەکانی ئۆکرانیایە

چوارشەممە 2 ئازار 2022 - 11:05
https://kurdish.iswnews.com/?p=7655

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە شرۆڤەی قەیرانی ئێستای نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا، ئەمریکای بە بەرپرسی سەرەکی ئەم قەیرانە ناو برد و وتی کە دەبێت لە هەر چرکە و ساتێکی ئەم ڕووداوە جیهانییە وانە وەربگیردرێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان، ڕۆژی سێ شەممە 1ی ئاداری 2022، بە بۆنەی سییەم ساڵیادی شەهیدبوونی سەید عەباس موسەوی لە دامەزرێنەرانی حیزبوڵڵا و دووەم ئەمینداری گشتی ئەم بزوتنەوەیە، بە ئاماژە بە قەیرانی ئۆکرانیا وتی: لێکەوتەکانی قەیرانی ڕووسیا – ئۆکرانیا مەترسی گەورەی لە سەر جیهان بە گشتی هەیە و هەر ئەگەرێک لە ئارادایە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: لەم ڕووداوەدا هەندێک پاڵپشتییان کردووە و هەندێکی دیکە ئیدانەیان کردووە و هەندێکیش بێلایەنی خۆیان پاراستووە. ئێمە دەڵێین گرنگ ئەوەیە کە بەدواداچوون بۆ ئەم ڕووداوە جیهانییە بکرێت و لە هەر چرکە و ساتێکی وانە وەربگیرێت، بە تایبەت لە ناوچەکەی ئێمە کە بێگومان پەیام و وانەی زۆری بە دواوە دەبێت.

ناوبراو وتی: ئەمریکا بەرپرسی ئەوەیە کە لە ئۆکرانیا ڕوو دەدات، لە بەر ئەوەی کە پەرەی بە ناکۆکییەکان دا و بۆ گەیشتن بە ڕێگاچارەی دیپلۆماسی، یارمەتیدەر نەبوو و هیچ هەنگاوێکیشی بۆ ڕاگرتنی شەڕەکە نەگرتەبەر، بەڵکوو بۆ دەستپێکردنی شەڕەکە گوشاری هێنا بەڵام کێ تێچوو و باجەکەی دەدات؟ خەڵکی ڕووسیا و ئۆکرانیا.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە دوایین نموونەی تاوانەکانی ئەمریکا لە بەرامبەر خەڵکی ئەفغانستان و فەرمانی ڕاستەوخۆی جۆبایدن بۆ دەستبەسەرداگرتنی 7 ملیار دۆلار لە داهاتە بلۆککراوەکانی ئەم وڵاتە وتی کە ئەمریکا بە کەڵک وەرگرتن لە بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئەو تاڵانەی گەورەی لە دژی خەڵکی ئەفغانستان کردووە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: ئەوەی کە لە ئۆکرانیا ڕوو دەدات وانەیەکە بۆ ئەوانەی کە متمانە و هیوایان بە ئەمریکا هەیە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *