هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ بەرپەرچدانەوەی ڕووسیا چ جۆرە موشەکێکی شان هاوێژ بەکاردێنن؟
پێش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا لە ٢٤ی شوبات و هەروەها لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا بە ئەڵمانیا و هۆڵەندا و لیتوانیا دەستیان بە ناردنی مووشەکی دژە زرێپۆش و… بۆ ئۆکراینا کرد. مووشەکەکان ڕۆڵێکی گرنگیان گێڕاوە لە ڕێگرتن لە پێشڕەویی کاروانە زرێپۆشەکانی سوپای ڕووسیا لە ئۆکرانیا و تا ئێستا زیانی گەورە بە ئۆتۆمبێل و کەلوپەلە زرێپۆشەکانی ڕووسیا گەیشتووە.
گرنگترین چەکی دژە زرێپۆش کە لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە بە سوپای ئۆکرانیا بەخشراوە بریتین مووشەکی NLAW، موشەکی FGM-148ی جاڤلین، موشەکی SMAW-D و موشەکی Stinger کە وردەکارییەکانی بەم شێوەیەیە:
١- موشەکی NLAW:
مووشەکی دژە زرێپۆشی تاپ ئەتێک ڕادەی چوونە ناوەوەی ڕوون نییە، بەڵام مەوداکەی لە نێوان ٢٠ بۆ ٦٠٠ مەترە و توانای دۆزینەوەی ئامانجەکان لە ٨٠٠ مەتریەوە هەیە. ئەدای مووشەکە ئەوەیە کە لە سەرووی ئامانجەکەوە دەتەقێت و پارچەکانی بەر ئامانجەکە دەکەوێت. توانای تەقەکردن لە شوێنە داخراوەکاندا وا لە مووشەکە دەکات کە بۆ شەڕی ناو شاردا گونجاو بێت. مووشەکەکە بەرهەمێکی هاوبەشی سوید و بەریتانیایە.
بەپێی سەرچاوەکانی هەواڵی ئەوروپا، بەریتانیا ٢ هەزار موشەکی لەو جۆرەی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.
٢- موشەکی FGM-148ی جاڤلین:
جۆرێکی مووشەکی ئاراستەکراو، تاپ ئەتێک، دژە تانک و دژە نەفەر هەڵگرە. ئەم مووشەکە دروستکراوی ئەمریکایە. مەوداکەی لە نێوان ٧٥ بۆ ٢٥٠٠ مەترە و ئامانجەکە لە دووری ٤٠٠٠ مەتردا دەدۆزێتەوە. هێزی چوونە ناوەوەی مووشەکە ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ میلیمەترە.
ئەمریکا و لیتوانیا ٢٠٠٠ مووشەکیان لەو جۆرە ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.
٣- موشەکی SMAW-D:
چەکێکی سووکە کە بۆ یەکجار بەکاردێت و دژە تانک و سەنگەرە. ئەم مووشەکە دروستکراوی ئەمریکایە و مەودای ١٥ بۆ ١٠٠٠ مەتر دەبێت.
ئەمریکا ١٠٠ مووشەکی لەو جۆرەی گەیاندوەتە سوپای ئۆکرانیا.
٤- موشەکی Stingers:
مووشەکێکی ڕوو بە هەوای شان هاوێژە و لەلایەن یەک کەسەوە هەڵدەگیرێت، سیستەمی ڕێنوێنی حەراری هەیە و لەلایەن ئەمریکاوە دروست کراوە. بەرزی ململانێکەی ١٨٠ بۆ ٣٨٠٠ مەترە و زۆرترین مەودای ٤٨٠٠ مەتر دەبێت.
ئەڵمانیا ٥٠٠ دانە و هۆڵەندا ٢٠٠ دانە لەو جۆرە مووشەکەی ڕەوانەی ئۆکرانیا کردووە.
لێدوانەکان