ئۆکرانیا بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا / داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەین

سێشەممە 1 ئازار 2022 - 12:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=7627

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بۆنەی جەژنی پیرۆزی مەبعەسی پێغەمبەری گەورەی ئیسلام (د.خ) لە ڕێگای تەلەفزیۆنەوە لە وتارێکی گرنگدا تیشکیان خستە سەر گرنگترین گۆڕانکارییەکانی ئێستای ناوچەکە و جیهان.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە بەشێک لەو وتارەیاندا، ڕۆژ و شەوی مەبعەسیان وەک پیرۆزترین خەڵاتی خودای گەورە ناو برد و وێڕای پیرۆزبایی ئەم ڕۆژە مەزنە لە سەرجەم موسڵمانانی جیهان وەک خەڵاتی خودای گەورە بۆ مرۆڤایەتی ناویان برد.

بەڕێزیان فەرموویان: بە درێژایی مێژوو هەر کات ئیرادەی خەڵک هەبووە، ئەنجامی گەورەی بە دواوە بووە، ئەم ئەزموونەش لە سەرەتای ئیسلامەوە تا ئەمڕۆ بۆ گەلی ئێران هەبووە، ڕووخاندنی ڕژێمی ستەمکاری شاهەنشاهی لە ئێران سەرەڕای هاوکاری و پاڵپشتیی زلهێزەکانی جیهان یەکێک لە نموونەکانی ئەم ئیرادەی خەڵکەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیان بە ئاماژە بە قەیرانی ئۆکرانیا وتیان کە ئێمە داوای ڕاگرتنی شەڕ دەکەین و دەمانەوێت کە ئەم شەڕە کۆتایی بێت بەڵام چارەسەری هەر قەیرانێک تەنیا کاتێک دەبێت کە ڕەگ و ڕیشەی ئەو قەیرانە بناسرێت، ڕیشەی قەیرانی ئۆکرانیاش سیاسەتەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوایە، دەبێت ئەمە بناسین و بە پێی ئەوەش دادوەری بکەین.

بەڕێزیان ڕایانگەیاند کە ئۆکرانیا بووەتە قوربانیی سیاسەتەکانی ئەمریکا.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی فەرموویان: ئەمریکا بە هاتنی بۆ ئۆکرانیا و هاندانی بەرپرسانی ئەو وڵاتە و پێشتریش بە کودەتا و سیاسەتی دیکە، قەیرانی خوڵقاندووە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران جەختیان کردەوە کە ئێمە دژی شەڕ و ڕووخاندن و کوشتنی خەڵکین لە سەرتاسەری جیهان و ئەمەش سیاسەت و بۆچوونی نەگۆڕی ئێمەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا پرسیاری ئەوەیان کرد کە ئەمریکا بۆ نەوتی سوریا و پارەی ئەفغانستان تاڵان دەکات؟ بۆ لە ڕۆژئاوای ئاسیا بەرگری لە تاوانی زایۆنیستەکان دەکات؟ ئەم قەیرانانەی بە ناوی بەرگری لە مافی مرۆڤەوە خوڵقاندووە.

بەڕێزیان کۆماری ئیسلامی ئێرانیان وەک نموونەیەک بۆ گەلانی دیکە ناو برد.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *