شیکەرەوەی سیاسی لوبنان: فشارەکانی ئەمریکا ڕێگە بە هاتنی کۆمپانیا چینیەکان بۆ عێراق نادات

دووشەممە 28 شوبات 2022 - 17:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=7527

هادی قۆبەیسی نووسەر و شیکەرەوەی سیاسی لوبنان گوتی حکومەتی پێشوو و ئێستای ئەمریکا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە لە دروستکردنی کێشە بەردەم ڕێکەوتنی کۆمپانیا چینیەکان لەگەڵ حکومەتی عێراق.

قۆبەیسی گوتی حکومەتی ئەمریکا بەنیازە بەرپەرچی پێشکەوتنە ئابوورییەکانی چین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بداتەوە.

شیکەرەوەکە دەڵێت، واشنتۆن فشاری خستە سەر بغداد تا رێگری لە رێکەوتنی عێراقییەکان لەگەڵ کۆمپانیا چینییەکان بکات و بۆ ئەم بابەتە هەندێک لایەنیش یارمەتی ئەمریکایان دا.

قۆبەیسی ئەوەشی خستەڕوو کە حکومەتی ئێستای ئەمریکا لە هەوڵی دروستکردنی ئاژاوە و شۆڕشدایە لە هەر وڵاتێکدا کە پەیوەندیی ئابووری لەگەڵ چینەوە هەبێت.

ناوبراو پێشتر رایگەیاند بوو کە ئەم جۆرە کردەوانەی ئەمریکا بە مەبەستی فشار خستنە سەر میحوەری خۆڕاگری، لەوانە عێراق ئەنجام دەدرێت، بۆ دروستکردنی پاساوێک بۆ مانەوەیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *