نیۆ نازییەکانی ئۆکراینی لە شەڕی ڕوسیادا
تیپی ئازۆڤ بەشێکە لە هێزەکانی یەکەی “نیۆی نازی”ی پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا کە لە ماریۆپاڵ لە ناوچەیەکی کەناراوی دەریای ئازۆڤ جێگیر کراون. ئەم گروپە لە ساڵی ٢٠١٤ و هاوکات لەگەڵ قەیرانی ئۆکرانیا پێکهێنرا و لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠١٤دا لە پاسەوانی نیشتمانی ئۆکرانیا یەکخرا. فەرماندەکانی ئەم هێزانە بە توندی هەبوونی هەر جۆرە پەیوەندییەکیان لەگەڵ “نیۆی نازی”ـەکان ڕەتدەکەنەوە، بەڵام یەکێک لە هێما سەرەکیەکانی ئاڵای ئەم هێزانە، ئاڵای “سوپای ئێسئێس دۆس رایش”ـە، کە یەکێکە لە فیرقەکانی وافێن ئێسئێس(لە تیپە سەربازییەکانی ئەڵمانیا لە جەنگی جیهانی دووەم).
ئەم تیپە لە خەڵکی جۆراوجۆر پێکهاتووە و نیوەی ئەندامەکانی بە ڕووسی قسە دەکەن و خەڵکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیان. تیپی ئازۆڤ لە ساڵی ٢٠١٤دا ڕۆڵێکی گرنگی لە ململانێکانی ڕوسیا و ئۆکرانیادا گێڕا. یەکەم فەرماندەی ئەم هێزانە، ئاندری بیلێتسکی سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانی نیۆ نازی و نیشتمانپەروەری ئۆکرانیا بوو.
لەم چەند مانگەی دواییدا، هەندێک لە راپۆرتەکاندا ئاماژەیان بە جێگیرکردنی کۆمەڵێک هێزی سەربازی لە دۆنباس کرد بوو کە مەیلی نازی و نەژادپەرستانەیان هەیە. دوای دەستپێکردنی شەڕی نێوان ڕوسیا و ئۆکرانیا دەرکەوت کە نیۆ نازییەکان لە شاری ماریوپۆڵ و چەند ناوچەیەکی تری هێڵەکانی دۆنباس بڵاوەیان پێ کراوە.
لەم دواییەدا سەرچاوەکانی ئۆکرانیا بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک دەسبەسەر کردنی ئەندامێکی پۆلیسی سەربازی ڕووسیان لە نیکۆڵایڤ رایگەیاند بەڵام ئاشکرا بوو کە کەسەکە ئەندامێکی تیپی ئازۆڤە لە شاری نیکۆڵایڤ.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ڕوسیا لە لێدوانێکی ئەم دواییەدا ڕایگەیاند: ئێمە بە دوای چەک دانان و نازیزەکردنی ئۆکرانیا و هەروەها دادگاییکردنی ئەو کەسانەیەن کە چەندین تاوانی خوێناویان بەرامبەر بە دانیشتوانی ئاشتیخواز، لەوانە هاوڵاتیانی فیدراسیۆنی ڕوسیا ئەنجامیان داوە. پوتین ئاماژە بە سوپای ئۆکرانیا ووتی: نیۆ نازییەکان دەیانەوێت ئێوە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربێنن.
ئەم بانگەشەیە لەکاتێکدایە کە ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا جولەکەیە. زێلینسکی چەندین جار بە شانازییەوە ئاماژەی بە بەشداریکردنی باپیرە جولەکەی لە شەڕی دژی سوپای هیتلەر کردووە. لێدوانەکەی پوتین بۆ جەنگی جیھانی دووەمەوە دەگەرێتەوە. کاتێک کە پارتیزانەکانی ئۆکراینی وەک پاڵپشتی لە نازییەکان، هێرشیان کردە سەر سۆڤیەتەکان و هەندێکشیان دەستیان لە کردەوەی دڕندانە دژ بە سۆڤیەتەکان هەبوو.
ئۆکرانیا خەڵکی ڕووسی زۆری تێدایە و ئەم پرسەش لە ناوچەکانی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا کە زۆربەی خەڵکەکەی بە ڕووسی قسە دەکەن زیاتر دیارە. هەندێک لە ڕووسەکان پێیان وایە دانیشتوانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بە نادادپەروەرانە لە زێدی خۆیان جیابوونەتەوە و قوربانی پاکتاوی قەومی لە لایەن حکومەتی نیۆ نازی ئۆکرانیان.
لە ساڵی ٢٠١٤ ئەندامانی حیزبی نیۆ نازی و ڕاستەکان پۆستە سەرەکییەکانی حکومەتی ئۆکرانیان وەرگرتەوە. دوای ئەوە، بەرپرسانی ئۆکراینی لیژنەیەکیان پێکهێنا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی دژبەرانی پێکهێنانی رژێمی نوێی نیۆ نازی و بەرپرسان و کاربەدەستانی حکومی لە دامودەزگا و ڕێکخراوەکاندا. شیکەرەوەکان پێیان وایە ئامانجی لیژنەکە لەناوبردنی حیزبە کۆمۆنیزمەکان و لایەنگرانی حکومەتی ڕوسیا بە مەبەستی ئاسانکاری بۆ دەستێوەردانی ئەمریکا، ئەوروپا و ڕێکخراوی ناتۆ لە کاروباری ناوخۆیی ئۆکرانیا بووە.
لێدوانەکان