دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی چوارەمی شەڕ، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٢

یەکشەممە 27 شوبات 2022 - 11:16
https://kurdish.iswnews.com/?p=7420

لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەی سیکرۆڤسکی لە کیێڤ هەوڵ دراوە بە ڕاگرتنی ئۆتۆمبێلەوە ڕێگە لە نیشتنەوەی فڕۆکە ڕووسیەکان بگیرێت.

-ئەڵمانیا: هەوڵی دابینکردنی ١٠٠٠ چەکی دژە تانک و ٥٠٠ مووشەکی ستێینگەر بۆ هەڤاڵانمان لە ئۆکرانیا دەدەین.

-دوای شەڕی قورسی و بۆردومانەکانی شەوی رابردووی سوپای ڕوسیا بۆ سەر پێگەکانی سوپای ئۆکرانیا، هێزە ڕووسیەکان بەیانی ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات چوونەتە ناو شاری خارکیڤ.لەئێستادا شەڕ و پێکدادان لەوشارە بەردەوامە. شاری خارکیڤ دوای کیێڤ، وەک گەورەترین شاری ئۆکرانیا دادەنرێت.خارکیڤ لە نێوان ساڵانی ١٩١٩ تا ١٩٣٤ پایتەختی ئۆکرانیا بوو و لە ڕووی پیشەسازی گرنگی زۆری بۆ ئابووری ئەو وڵاتە هەیە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە گەمارۆدانی شاری خێرسۆن ناوەندی پارێزگای خێرسۆن و شاری بردیانسک لە پارێزگای زاپوریژیا لە باشوری ئۆکرانیا هەواڵی دایەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە کۆنتڕۆڵکردنی شاری هنیچسک لە نیمچەدوورگەی کریمیا و فڕۆکەخانەی شاری خێرسۆن هەواڵی دایەوە.

ڤیدیۆی هێرشی ڕوسیا بۆ سەر کۆگایەکی سەربازی لە شاری بالاکلیا لە پارێزگای خارکیڤی ئۆکرانیا.

هەندێک لە سەرچاوەکان بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆیە خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی Mi-24ی ڕووسیا لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا رایگەیاند.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا:
-٩٧٥ دامەزراوەی ژێرخانی سەربازی ئۆکرانیا تێکشکاون.
-دوو موشەکی ستراتیژی توچکا، ٢٢٣ تانک و ٨ فڕۆکە تێکشکاون.
-٣١ سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس٣٠٠ی هێزەکانی ئۆکرانیا تێکشکاون.
-جوداخوازەکانی لوهانسک لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆن تا ئێستا ٥٢ کیلۆمەتر لە قووڵایی هێڵی بەرگری هێزەکانی ئۆکرانیا پێشڕەویان کردووە.

-وێنەی ئاسمانی لە هێزەکانی ڕوسیا لە نزیک بەندئاوی نواکاخۆڤکا لە پارێزگای خێرسۆن لە باشوری ئۆکرانیا.

-فڕۆکەخانەی فرانکیڤسک لە ڕۆژئاوای ئۆکرانیا دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا.
لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چەندین فڕۆکەی جەنگی میگ٢٩ ئۆکراینی تێکشکاون یان زیانێکی زۆریان پێ گەیشتووە.

هێرشێکی هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ سەر کاروانێکی هێزەکانی ڕوسیا لە شاری خارکیڤ.

فڕۆکەیەکی سۆخۆ٢٥ی سوپای ئۆکرانیا لە ناوچەی خێرسۆن لەلایەن هێزەکانی ڕوسیا تێکشکا.

هێزەکانی سوپای ڕوسیا لە شەقامەکانی ئاری خارکیڤ.

دوایین ئاماری ئۆکرانیا لە زیانەکانی سوپای ڕوسیا:

-میدیاکانی ئۆکرانیا لە تێکشکاندنی ٧ هەلیکۆپتەر، ٤ فڕۆکەی جەنگی و کاروانێکی سەربازی ڕوسیا هەواڵیان دایەوە.

-فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا:
زیاتر لە ٣ هەزار سەربازی ڕووسی کوژراون و زیاتر لە ٢٠٠ سەربازی دیکەش بەدیلگیراون. هێزەکانی ئێمە تا ئێستا ١٦ فڕۆکەی جەنگی و ١٠٢ تانکیان تێکشکاندووە.

-شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە خارکیڤی ڕۆژھەڵاتی ئۆکرانیا.

شاندی دانوستانکارانی ڕووسیا لە شاری گۆمێلی بێلاڕوسیا بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانییەکان ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون، بەڵام بەرپرسانی ئۆکرانی لە کۆبوونەوەکەدا ئامادەنەبوون.
ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا ڕەتیکردووە لەگەڵ ڕوسیا لە بێلاڕوسیا دانوستان بکات.

شەڕ لە شاری ئییرپینی پارێزگای کیێڤ لە کامێرەی هێزەکانی ئۆکرانیاوە

تا ئێستا بەریتانیا، ئەڵمانیا، پۆڵەندا، دانمارک، هۆڵەندا، فینلاند، لیتوانیا، لاتڤیا، ئیستۆنیا، هەنگاریا، بولگاریا، چیک، نەمسا، ئیرلەندا و هتد ئاسمانیان بۆ سەر فڕۆکەکانی ڕوسیا داخستووە.
ڕوسیاش لە وەڵامدا ئاسمانی خۆی بەرامبەر بەو وڵاتانە قەدەغەکردووە.
بەپێی ئەم نەخشەیە، ڕێژەی ئاسمانی ئەوروپا بەلایەنی کەمەوە یەک لەسەر پێنجی ئاسمانی ڕوسیایە. هەروەها بەکارهێنانی ئاسمانی ڕوسیا لەلایەن زۆربەی گەشتە ئاسمانییەکانی چین و ئەوروپا ئاماژە بەوە دەکات کە زیانەکانی ئەوروپا لەو بڕیارە لە زیانەکانی ڕوسیا زیاتر دەبێت.

یاریدەدەری پوتین و سەرۆکی وەفدی دانوستانکاری ڕوسیاش ڕایگەیاند ئۆکرانیا ڕەزامەندی بۆ دانوستان لەگەڵ مۆسکۆ لە بێلاڕوسیا دەربڕیوە.
مۆسکۆ ئامادەیە لە هەر کاتژمێرێکی ئەمڕۆدا لەگەڵ کیێڤ بە ئامانجی گەیشتن بە ئاشتی دانوستان بکات.

-سەرۆکی ڕوسیا رایگەیاند، فەرمانی بە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی و سەرۆکی دەستەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا کردووە “هێزی بەرپەرچدانەوەی [ئەتۆمیی]” سوپای ڕوسیا بخەنە ئامادەباشییەوە.

وێنەی چەند موشەکێکی دژە زرێپۆشی سەربازانی ئۆکرانیا کە لەلایەن هێزەکانی دۆنێتسکەوە دەستی بەسەردا گیراوە.
موشەکی دژە زرێپۆشی NLAW لەلایەن بەریتانیاوە پێش دەستپێکردنی ئەم ناکۆکیانە بە ئۆکرانیا دراوە.

-سورییەکان بەشداری شەڕی ئۆکرانیا دەکەن!لە هەڵمەتێکی پڕوپاگەندەیدا تارق ئەلجاسم بازرگانێکی ئۆکراینی لە دایکبووی سوریا بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی هێزەکانی ڕوسیا لە ئۆکرانیا لەسەر ئەرکی خۆی ژمارەیەک سەربازی چەکداری پێکهێناوە. و بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک ئامادەیی خۆی بۆ شەڕ کردن دژی هێزەکانی ڕوسیا رایگەیاندووە.هەر لەم بارەیەوە سۆهەیل مەحموود لە تیرۆریستانی سوریا کە بە ابوتاو بەناوبانگە، لە رێگەی هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر لە تارق جاسم پرسیوە: چۆن دەتوانم بچم بۆ ئۆکرانیا و هاوکاری سوپای ئۆکرانیا بکەم، ئایا رێگایەک هەیە؟ من ئامادەم.

تویتی سۆهەیل مەحموود کە ئاماژە بە تارق جاسم نووسیویەتی.

ڤیدیۆی ئامادەبوونی هێزەکانی چیچانی و ڕووسی لە شارۆچکەی پریپیات لە پارێزگای کیێڤی ئۆکرانیا.

ئەم هەواڵە نوێدەکرێتەوە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *