ئەنجامی کۆبوونەوەی ڕۆژی رابردووی ناتۆ چی بوو؟

شەممە 26 شوبات 2022 - 20:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=7386

لە دانیشتنی ڕۆژی رابردووی ڕێکخراوی ناتۆ، واژۆ لەسەر کشانەوەی ئەم ڕێکخراوە لە “یاسای دامەزراندنی پەیوەندی لەگەڵ ڕوسیا” کرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ناتۆ هۆکاری ئەم بڕیارەی سێ جار پێشێلکردنی “یاسای دامەزراندنی پەیوەندی” لەلایەن ڕوسیاوە رایگەیاندووە کە ئاماژە بە شەڕی ئابی ٢٠٠٨ کە بووە ھۆی لکاندنی ئەبخازیا و ئۆسیتای باشور بە ڕوسیا، لکاندنی ناوچەی کریمیا بە ڕوسیا لە ساڵی ٢٠١٤ و ئۆپەراسیۆنی سەربازی ئێستا لە ئۆکرانیا، دەکات.

یاسای دامەزران یاسایەکە کە لە مانگی ئایاری ١٩٩٧ لە نێوان ڕوسیا و ڕێکخراوی ناتۆدا واژۆ کراوە. یەکێک لە خاڵەکانی، جێگیر نەکردنی چەکی ئەتۆمیە لەسەر خاکی وڵاتانی نوێی ئەندامی ناتۆ (کە پاش ساڵی ١٩٩٧ بەشداری ڕێکخراوەکەی کردووە).

پێشێلکردنی ئەم یاسایە ڕێگە بە ڕێکخراوەی پەیمانی ئاتلانتیکی باکوور دەدات تا چەکی ئەتۆمی بۆ نمونە لە ئیستۆنیا (١٤٠ کیلۆمەتری سەینت پیتەرزبێرگ) جێگیر بکات. هەروەها بە کشانەوەی ئەمریکا لە پەیماننامەی INF، ئەگەری جێگیرکردنی موشەکی مەودا مامناوەند و کورت مەودا لە نزیک سنوری ناوچەی لێنینگراد لە مانگەکانی داهاتوو هەیە.

بێگومان ئەم رووداوانە بۆ ڕوسیا لە کۆگاکانی چەک لە ئۆکرانیا زۆر مەترسیدارترە. شیکەرەوەکانی کاروباری ئەوروپا و ڕوسیا لەو باوەڕەدان کە جێگیرکردنی چەکی هاوشێوە لە ناوچەی کالینینگراد یان بێلاڕوسیا ناتوانێت ئەم هەڕەشەی ئەمریکا دوور بخاتەوە و تەنیا مەترسی لەسەر ئەوروپا دروست دەکات. تاکە وەڵامی ستراتیژی ڕوسیا بۆ ئەم بابەتە بریتییە لە جێگیرکردنی مووشەکەکانی ستراتیژی لە وڵاتانی ئەمریکای لاتین کە ئەویش پێشبینی ناکرێت. جێگیرکردنی مووشەکەکانی ستراتیژی لە ئەمریکای لاتین دواجار لە سەردەمی یەکێتی سۆڤیەت لە ساڵی ١٩٦٢ ئەنجام درا کە بووە هۆی زیادبوونی ئەگەری سەرهەڵدانی جەنگی ئەتۆمی لە نێوان ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەتدا. ئەم گرژیانە یەکێتی سۆڤیەت و ئەمریکای گەیاندە قوناغی دانوستانەکان لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا کە لە کۆتاییدا یەکێتی سۆڤیەت ڕووخا…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *