وەزارەتی بەرگری ڕوسیا راپۆرتی دووەم ڕۆژی جەنگی ئۆکراینا بڵاوکردەوە
وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئیگور كۆناشینكوڤ ئامار و زانیارییەکانی دووەمین ڕۆژی شەڕی ئۆکرانیا بڵاو کردەوە.
كۆناشینكوڤ لەم ڕاپۆرتەدا ووتی:
“هێزەکانی کۆماری دۆنێتسک و کۆماری لوهانسک بە تشتیوانی هێزە چەکدارەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا لە پێشرەوی دان.
یەکە سەربازییەکانی کۆماری لوهانسک بە ئاراستەی سورودونێتسک لە قووڵایی ١٢ کیلۆمەتری پێشرەویان کردووە.
یەکەکانی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا لە ئۆپەراسیونەکان شەڕ بەشداری ناکەن و تەنیا لیواکانی نازی ئۆکرانیا بە چڕی بەرگری دەکەن.
لەگەڵ ئەوەدا، دەزگای ئەمنی ئۆکرانیا یەکە سەربازییەکان بە شێوەی گروپە ٢٥ تا ٣٠ کەسی کە پێشتر مەشقی تایبەتیان پێ کراوە، لە ناوچە جیاجیاکان جێگیر کراون.
ناسیۆنالیستەکان لە نێوان سەربازانی ئۆکرانی باوەڕ پێ کراو نین. ئەوان لە بڕیارەکانی فەرماندەکانی یەکە سەربازییەکانی ئۆکرانیا بۆ کشانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان، وەک تیمی پەرژین کار دەکەن.
لە هەندێک لە بەرەکاندا ئەوان پردەکان دەڕووخێنن تا یەکە سەربازییەکان و هێزە سەربازییەکانی ئۆکرانیا توانان پاشەکشەیان نەمێنێت.
لە ئێستادا یەکە سەربازییەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا بە تەواوی شاری چرنیهڤ-یان گەمارۆ داوە. هێزەکانی ڕوسیا تەواوی ڕێشوێنێک دەگرنەبەربۆ ڕێگریکردن لە کوژرانی خەڵکی سڤیل.
ڕۆژی رابردوو یەکە سەربازییەکانی فیدراسیۆنی ڕوسیا ئۆپەراسیونێکی ئاسمانی سەرکەوتوویان بۆ گواستنەوەی هێزی سەربازی بۆ نزیک فڕۆکەخانەی گوستومل لە نزیک شاری کیێڤ ئەنجام دان.
زیاتر لە ٢٠٠ هەلیکۆپتەری ڕوسی لەم ئۆپەراسیونەدا بەشداریان هەبوو. سەرکەوتوویی پەڕەشووتوانەکان بە کۆنترۆککردنی تەواوی سیتەمی هێزی ئاسمانی ناوچەی ئۆپەراسیوندا، بەبێ شەڕی ئاسمانی و ڕادیۆیی ئەلکترۆنی پشتیوانی لێکرا.
زیاتر لە ٢٠٠ کەس لە ناسیۆنالیستەکان لە یەکە تایبەتەکانی ئۆکرانیا لە ئۆپەراسیونی کۆنترۆلکردنی فڕۆکەخانەکە کوژران. هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا هیچ زیانێکی گیانیان نەبوو.
لەئێستادا هێزە سەرەکییەکانی هێزی ئاسمانی لەگەڵ یەکەکانی پەڕەشووتوانەکانی ڕوسی لە فڕۆکەخانەکە جێگیر کراون و شاری کیێڤ لە ئاراستەی ڕۆژئاواوە رێگاکانی گیراوە.
بەپێی زانیارییەکان لە مەیدانی شوچنکوڤی کیێڤ سیستەمی ڕۆکێتی “گراد” بۆ هێرشی سەر فڕۆکەخانەی گوستومل جێگیر کراون.
بەکارهێنانی رژێمی ئۆکرانیا لە ناوچە نیشتەجێبووەکان بۆ جێگیرکردنی تۆپخانەکانی تاوانێکی جەنگییە. ئەمەش بۆمان ڕوونە، ئەم ڕێشوێنانە لەلایەن تیرۆریستانی سیا لە ڕۆژئاوای ئاسیا و وڵاتانی دیکە بەکار دەهێنرێت.
ئاماژە بە هاوڵاتیانی ئۆکرانی، سەرکردایەتی ناسیۆنالیستی ئێوە هەمان میتۆدی تیرۆریستان بەکاردێنێت. ئەوان دەیانەوێت ئێوە وەک قەڵغانی مرۆیی بەکاربێنن.
هێزە چەکدارەکانی ڕوسیا هیچ هێرشیک بۆ سەر ناوچە نیشتەبووەکانی پایتەختی ئۆکرانیا ئەنجام نادەن.”
شایانی باسە، بە پێی زانیاریەکانی پێشووی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، هێرشەکانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی لە کار کەوتنی ١١٨ دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا لەوانە ١١ بنکەی هێزە ئاسمانییەکان، ١٣ بنکەی فەرماندەیی و ناوەندی پەیوەندی کردنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا، ١٤ سیستەمی موشەکی ئێس-٣٠٠ و ئەوسا و ٣٦ وێستگەی ڕاداری.
هەروەها ٥ فڕۆکەی جەنگی، هەلیکۆپتەرێک و ٥ درۆن و ١٨ تانک و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، ٧ موشەک هاوێژ، ٤١ ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازی و ٥ بەلەمی سەربازی تێکشکاون.
لێدوانەکان