سێزدەیەمین درۆنی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە تێکشکا

هه‌ینی 25 شوبات 2022 - 14:09
https://kurdish.iswnews.com/?p=7277

سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵا درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیەی لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجەوبەی پارێزگای مأرب لە یەمەن خستە خوارەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە ووتەی یەحیا سەریع ووتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، ئەمڕۆ ٢٥ی شوبات درۆنێکی سکان ئیگلی هاوپەیمانی سعودیە لە ئاسمانی ئیدارەی ئەلجەوبەی پارێزگای مأرب لەلایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئەنساروڵڵاوە خراوەتە خوارەوە.

ئەمە سێزدەیەمین درۆنی سیخۆری لە جۆری سکان ئیگل (دروست کراوی ئەمریکا)ـە کە بە درێژایی شەڕی یەمەن لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکدەشکێت.

درۆنی سکان ئیگل کامێرایەکی ئەلیکترۆواپتیکال و لەیزەری هەیە و زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر توانای فڕینی هەیە. تایبەتمەندییە گونجاوەکانی درۆنەکە ڕێگە بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سیخوڕیی بۆ چاودێریکردنی هێزەکانی ئەنساروڵڵا لە باشوری مأرب دەدات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *