دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا – ڕۆژی دووەمی شەڕ، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٢

هه‌ینی 25 شوبات 2022 - 12:12
https://kurdish.iswnews.com/?p=7243

– وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند کە ئەو وڵاتە چەکی بەرگری زیاتر بۆ ئۆکرانیا دەنێرێت.

– بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا پەیامێکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و بە گەلەکەیی راگەیاند، “ئێمە بە تەنیا جێهێڵدراوین بۆ بەرگریکردن لە دەوڵەتەکەمان” و شەڕی دژی رووسیا.

– وێنە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سەربازی چوگوڤ لە نزیک خارکیڤ.

– وێنە ئاسمانییەکان لە زیانەکانی هێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر فڕۆکەخانەی جرنیهی لە ئۆکرانیا.

– وێنە ئاسمانییەکان لە هێرشەکانی سوپای ڕوسیا بۆ سەر شآری کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا لە شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ.
لەم هێرشە ئاسمانییەدا فڕۆکەیەکی سۆخۆ٢٧ی سوپای ئۆکرانیا تێکشکا.

– ڤیدیۆی خستنە خوارەوەی فرۆکەی سۆخۆ٢٧ی ئۆکرانیا لە ئاسمانی شاری کیێڤ لەلایەن ڕوسیەکانەوە.

– وێنە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی میکولایف لە باشوری ئۆکرانیا. وێنەکان دەریدەخات کە سێ شوێنی فڕۆکەخانەکە لە هێرشەکانی ڕوسیا کراوەتە ئامانج.

– ڤیدیۆیەک لە جێگیرکردنی کەلوپەلە تۆپخانەییەکانی سوپای ئۆکرانیا لە ناوەندی نیشتەجێبووەکانی مەدەنی.

– زێلینسکی، سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا: ئۆکرانیا ۆێویستی بە هاوپەیمانی دژە شەڕە؛ هەموومان دەبێت ڕوسیا ناجار بە دانوستان بکەین.

– وێنەکانی لاشەی فڕۆکە تێکشکاوەکەی سۆخۆ٢٧ی سوپای ئۆکرانیا.

– کاریگەرییەکانی هێرشە موشەکییەکەی ئۆکرانیا بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ڕویا لە پارێزگای رۆستوڤی ڕوسیا بە بەکارهێنانی موشەکی بالیستی توچکا.

-هێزە سەربازییەکانی ڕوسیا لە شاری کاخوڤکای پارێزگای خێرسۆن لە ئۆکرانیا.

-کەلوپەلە سەربازییەکانی ڕوسیا لە شاری گوملی بێلاڕووسیا.

-شوێنی شاری گوملی بێلاڕووسیا و دووری تا کیێف پایتەختی ئۆکرانیا.

-ڕاوێژکاری زێلینسکی رایگەیاند: ئۆکرانیا ئامادەی دانوستانە لەگەڵ ڕوسیا. ئەو وتی ئۆکرانیا دەبێت گەرەنتی ئەمنی پێ بدرێت.
ئەو هەروها ئەوەشی وتی: ئۆکرانیا ڕوبەڕوی قەیرانێکی سووتەمەنی بووتەوە.

– وێنەکانی پاشماوەی ڕۆکێتی “سمرچ” لە شاری خارکیڤی ئۆکرانیا.

ڕۆکێت هاوێژەکانی سوپای ڕوسیا لە ناوچەی بێرستی بێلاڕوسیا لە کاتی گەیشتنیان بۆ ناو خاکی ئۆکرانیا.

-سوپای ئۆکرانیا لە دەسبەسەر کردنی گروپێکی سیخوڕ و تێکدەری ڕوسی لە شاری کیێڤ هەواڵی دایەوە.

-شەڕ و پێکدادانەکان لەنێوان سوپای ڕوسیا و ئۆکرانیا لە ناوچەکانی باکوری شاری کیێڤ بەردەوامە.

-میدیاکانی ڕوسیا لە پێشنیاری ڤۆلۆدیمیر زێلینسکی بۆ دانوستان لەگەڵ پوتین هەواڵیان دایەوە.

-وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ: زێلینسکی خۆی هەلی دانوستانی ئەمنی لەدەست دا. لەدوای ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی ڕوسیاوە بارودۆخی ئۆکرانیا جێگەی گفتوگۆ دەبێت. هەرکاتێک سوپای ئۆکرانیا چەکی دابنێت، ڕوسیا ئامادەیە لەگەڵ ئۆکرانیا دانوستان بکات.

-دیمەنێکی هاوشتنی ڕۆکێت لەلایەن سوپای ڕوسیاوە بە ئاراستەی ئامانجەکانی لە ئۆکرانیا

هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا لە شەقامەکانی کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.

هەلیکۆپتەرێکی کاموف٥٢ ڕوسی لە ئاسمانی دۆنێتسک

نوێدەکرێتەوە…

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *