پێکدادانی نوێی تاڵیبان و سوپای پاکستان لە سنورەکانی قەندەهار

هه‌ینی 25 شوبات 2022 - 10:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=7232

لە دوای کردەوەکانی ئەم دواییەی تاڵیبان لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای قەندەهار، بۆ چەند کاتژمێرێک پێکدادان لەنێوان پاسەوانانی سنووری پاکستان و چەکدارانی تاڵیبان ڕوویدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ ئێوارەی رۆژی رابردوو بە هۆی شەڕ و پێکدادانی نێوان تاڵیبان و پاسەوانانی سنووری پاکستان لە دەروازەی سنوری «ئیسپین بولدەک-چمن» لە پارێزگای قەندەهار، بە لایەنی کەمەوە ٢ کەس کوژران و زیاتر لە ٢٣ کەسیش برینداربوون.

لەکاتێکدا پێکدادانەکان کۆتایی هاتووە بەڵام سەرچاوە خۆجێییەکان لە ناردنی هێزی پشتیوانی لەلایەن تاڵیبانەوە بۆ ناوچە سنوورییەکان هەواڵیان داوەتەوە. سەرچاوەکان هۆکاری پێکدادانەکانی ڕۆژی ڕابردوویان دامەزراندنی بنکە و رێگایەک لە ناوچەی سنووری ویش لەلایەن تاڵیبانەوە راگەیاندووە.
هەر وەک جارەکانی پێشوو تاڵیبان ڕەتیکردوەتەوە هیچ زانیاریەکی لەبارەی ڕووداوە و زیانە گیانی و ماددیەکانی بڵاو بکاتەوە.

ویش ناوچەیەکی بازرگانی لە سنوری پارێزگای قەندەهارە کە بە گشتی هاوردەکانی قاچاخی پاکستان لە ئەفغانستان لەو ناوچەیەدا ئەنجام دەدرێت. هەر بۆیە ئەگەری ئەوە هەیە پێکدادانەکانی ڕۆژی رابردوو پەیوەندی بەم بابەتەوە هەبێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *