دوایین هەواڵەکان لە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 24 شوبات 2022 - 17:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=7193

دوایین هەواڵەکان و پێشهاتەکانی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا

– وەزارەتی بەڕگری ڕوسیا: هێرشە موشەکی و ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە نیشتەجێبووەکانی ئۆکرانیا ڕەتدەکەینەوە. هێرشەکان تەنیا بۆ سەر ناوچە سەربازییەکان ئەنجام دراون.

– حکومەتی ئەمریکا رایگەیاند کە نیازی ناردنی هێزەکانی ئەمریکای بۆ ئۆکرانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕوسیا نیە.

– وێنەکانی فڕۆکەخانەی شاری خارکف دوای هێرشە موشەکییەکەی ڕوسیا.

– سیستەمی ڕۆکێت هاوێژی MLRS ڕوسی پێگەکانی هێزەکانی ئۆکرانیای لە ماریوپول کردە ئامانج.

– موشەک بارانی لیوای ٩٢ سوپای ئۆکرانیا لە خارکیف.

– تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی “برویسپیل” لە پارێزهای کیێڤ. ڕۆژی رابردوو هاوکارییە سەربازییەکانی ناتۆ لە رێگەی ئەم فرۆکەخانەیەوە گەیشتە ئۆکرانیا.

– سیستەمی بەرگری ڕوسیا درۆنێکی بەیرەقداری ئۆکرانیای خستە خوارەوە.

– سنورە دەریاییەکانی دەریای ڕەش و دەریای ئازوڤ داخران. ڕوسیا هێرشێکی دەریای خاکی لە نزیک ئودسا بە بەکارهێنانی هەلیکۆپتەر و درۆن ئەنجامی دا.
– زۆربەی پێگە دەریاییەکانی ئۆکرانیا تێکشکاون یان شیاوی بەکارهێنان نەماون.
– موشەکەکانی کرۆز و بالیستی ژێرخانە سەربازی، دامەزواوە گرنگ و ستراتیژیەکانی تەواویی ئۆکرانیای دەکاتە ئامانج.

هەلیکۆپتەرەکانی ڕوسیا لە ئاسمانی ناوچەی فيشجورود لە نزیک کیێڤ پایتەختی ئۆکرانیا.

-سکرتێری گشتی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ: هیچ هێزێکی سەربازی ناتۆ لە خاکی ئۆکرانیا بوونی نیە و پلانمان نیە هێز بۆ ئەو وڵاتە بنێرین.
-هێزە تایبەتەکانی ڕوسیا لە ئۆپەراسیونێکی هلیبۆرن لە خرسون و کاخوڤکا جێگیر کراون و لەئێستادا هەوڵی کۆنترۆل کردنی ناوچەکە دەدەن.

فڕۆکەیەکی سۆخۆ٢٥ی سوپای ڕوسیا لە نزیک شاری کیێڤ کەوتە خوارەوە. وەزارەتی بەرگری ڕوسیا هۆکاری کەوتنە خوارەوەی فرۆکەکەی کێشەی تەکنیکی رایگەیاند.

دوایین بارودۆخی سەربازی لە دۆنتسک و لوهانسک
رەنگی سوور: هێزەکانی کۆماری دۆنتسک و لوهانسک
رەنگی زەرد: هێزەکانی سوپای ئۆکرانیا

سەرچاوەکانی ئۆکرانی بە بڵاوکردنەوەی ئەم ڤیدیۆ لە خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی ڕوسی هەواڵی دایەوە.

نیشتنەوەی بەپەلەی هەلیکۆپتەرێکی کامۆڤ-52ی ڕووسی لە خاکی ئۆکرانیا

دیمەنی هێلیکۆپتەرێکی سوپای رووسیا دوای خستنەخوارەوەی لەلایەن سوپای ئۆکرایناوە.

فڕۆکە جەنگییەکانی سۆخۆ٢٥ی ڕوسیا لە ئاسمانی ناوچەی گوستومل-ی ئۆکرانیا

تانکە تێکشکاوەکانی ئۆکرانیا لە پێنج کیلۆمەتری خێرسۆن

فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا لە ئاسمانی شاری کاخوڤکای ئۆکرانیا

بە پێی زانیاریەکانی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا، هێرشەکانی ئەو وڵاتە بووەتە هۆی لە کار کەوتنی ٧٤ دامەزراوەی سەربازی ئۆکرانیا لەوانە ١١ بنکەی هێزە ئاسمانییەکان، ٣ بنکەی فەرماندەیی، بنکەیەکی هێزە دەریاییەکانی ئۆکرانیا و ١٨ وێستگەی ڕاداری سیستەمەکانی بەرگری موشەکی S-300 و Buk-M1.هەروەها هەلیکۆپتەرێکی جەنگی و چوار درۆنی Bayraktar TB-2 ئۆکرانیا تێکشکاون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *