کوشتنی هێزەکانی پێشووی ئەفغانستان بە ناوی ڕفێنەر و تیرۆریست!

پێنجشەممە 24 شوبات 2022 - 15:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=7178

چەکدارانی تاڵیبان لە دوو پێکدادانی جیادا سێ سەرباز و دادوەرێکی حکومەتی پێشوویان کوشت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بە هۆی تەقەی چەکدارانی تاڵیبان لە ئۆتۆمبێلێک لە گەڕەکی بەکرئابادی شاری هەرات، سێ سەربازی سوپای پێشووی ئەفغانستان کوژران. دوای ڕووداوەکە، تەرمی ئەو کەسانە بە ناوی ڕفێنەر لەلایەن تاڵیبانەوە لە شاری هەرات هەڵواسران.
بە وتەی سەرچاوە خۆجێییەکان، یەکێک لەو کەسانە ئەفسەرێکی وەزارەتی حکومەتی پێشوو بووە کە بەشداری لە خولی تایبەتی سەربازی لە وڵاتی تورکیا کردووە.

لەلایەکی دیکەوە چەند چەکدارێکی نەناسراو دادوەرێکی حکومەتی پێشوویان بە ناوی ئیسماعیل دڵدار لە بەرامبەر ماڵەکەی لە شاری گردیزی پارێزگای پەکتیا تیرۆر کرد.

دوای شەش مانگ لە دامەزراندنی حکومەتی تاڵیبان و ڕاگەیاندنی لێبوردنی گشتی، کوژرانی سەربازان و کارمەندانی پێشووی حکومەتی ئەفغانستان لەلایەن هێزە چەکدارەکانی تاڵیبانەوە بەردەوامە.
زیادبوونی تیرۆرەکانی ئامانجدار و هێرشی چەکداری لەم چەند مانگەی دواییدا بووەتە هۆی نائارامی و نیگەرانی خەڵکی ئەفغانستان و ڕێوشوێنانەکانی تاڵیبان کاریگەریان لەسەر سەقامگیری و ئاسایشی ئەو وڵاتە نەبووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *