بەندەری حەیفا و ئەشدۆدی ئیسرائیل هاک کرا! + ڤیدیۆ و فایل

پێنجشەممە 24 شوبات 2022 - 11:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=7166

گروپی هاککەری Savior لە ڕێگەی هێرشێکی سایبەری بۆ سەر بەندەرەکانی حەیفا و ئەشدۆد، جگە لە هاککردنی کامێراکانی چاودێری ئەو دوو بەندەرەوە، توانی زانیارییەکانی کارمەندانی ئەو بەندەرانەش بە دەست بێنێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ گروپی هاککەری Savior (ڕزگارکەر) بە بڵاوکردنەوەی ژمارەیەک فایل و ڤیدیۆ، هاککردنی بەندەرەکانی حەیفا و ئەشدۆد لە ڕۆژئاوای فەڵەستینی داگیرکراوی ڕاگەیاند. لە فایلە بڵاو کراوەکاندا، جگە لە ڤیدیۆکانی کامێرە چاودێرییەکان، بەڵگەنامە ناسنامەیەکانی کارمەندانی بەندەرەکانیشی تێدایە.

زانیارییەکانی کارمەندانی بەندەرەکانی حەیفا و ئەشدۆد: دانلۆدی فایل
بەڵگەنامە ناسنامەیەکانی کارمەندانی بەندەرەکانی حەیفا و ئەشدۆد: دانلۆدی فایل
نەخشەی بەندەرەکان و زانیارییە لۆجستیەکان: دانلۆدی فایل

ئەمە لەکاتێکدایە کە پێشتر گروپی هاککەری “گۆچانی موسا” بە بڵاوکردنەوەی چەند گرتەیەکی ڤیدیۆیی نوێ لە هاککردنی کامێرەکانی چاودێری دامەزراوە سەربازییەکانی رافائیل هەواڵی دابوویەوە و ڕایگەیاند بوو کە لە داهاتوویەکی نزیکدا وێنەی ئۆفیسی بەڕێوەبەران و شوێنەکەیان ئاشکرا دەکات. هەر لەم بارەیەوە میدیاکانی ئیسرائیلی رایانگەیاند کە هاککەرە ئێرانییەکان (گۆچانی موسا) دزەیان کردووەتە کۆمپانیای رافائیل و زانیاریە گرنگەکانی قوبەی ئاسنین-یان بردووە!

ئیسرائیل لە کاتێکدا بانگەشەی بەرەنگاربوونەوەی هێرشە سایبەریەکان و پاراستنی زانیارییەکانی دەکات کە لەم چەند مانگەی دواییدا لەلایەن گروپە هاککەرەکانەوە زانیارییە هەستیارەکانی دامەزراوە ئەمنی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و سەربازییەکانی هاک کراوە و بە ووتەی میدیاکانی عیبری هاککەرەکان توانیویانە دزە بکەنە ناو سیستەمە هەستیارەکانی ئەو ڕژێمەدا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *