کوژرانی هەرزەکارێکی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی ئیسرائیلی

چوارشەممە 23 شوبات 2022 - 12:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=7145

هەرزەکارێکی فەڵەستینی بە گوللەی هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە شارۆچکەی “الخضر”ی بێتلەحم لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا شەهید بوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی «معاً»ی فەڵەستینی، وەزارەتی تەندروستی دەسەڵاتی فەڵەستینی ڕایگەیاندووە، کە «محەمەد شحادە» هەرزەکاری فەڵەستینی تەمەن ١٤ ساڵ لە شارۆچکەی “الخضر” لە باشووری بێتلەحم لەلایەن هێزەکانی رژێمی زایۆنیستیەوە کوژرا.

سایتی هەواڵی ئیسرائیلی «٠٤٠٤» ڕایگەیاند کە ئەو منداڵە لە کاتی هەڵدانی بەرددا لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە تەقەی لێکراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *