تیرۆری ئامانجداری فەرماندەی مەیدانی بەرەی شامیە لە باکوری حەلەب

چوارشەممە 23 شوبات 2022 - 09:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=7134

فەرماندەیەکی مەیدانی چەکدارانی بەرەی شامیە بە هۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمرێژکراو لە شاری ئەعزاز لە باکوری حەلەب کوژرا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ئاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمرێژکراو، فەرماندەیەکی مەیدانی چەکدارانی بەرەی شامیە لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە بەرامبەر ماڵەکەی لە شاری ئەعزاز کوژرا. هاوکات چەکدارانی بەرەی شامیە ئاشکراکردن و پوچەڵکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی تریان ڕاگەیاند.

وەک دەبینرێت ئەم ڕووداوانە زنجیرەیەک کاری پلان بۆ داڕێژراو و ئامانجدارە کە لەلایەن لایەنێکی نەناسراوەوە بۆ تیرۆرکردن و لابردنی فەرماندە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ئەنجام دەدرێت. هێزە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا، هێزەکانی سوریای دیموکرات (قەسەدە) بە چاندنی بۆمب و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان تۆمەتبار دەکەن، بەڵام قەسەدە بەردەوام ئەو دەنگۆیانەی ڕەتکردۆتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *