وەزیری دەرەوەی بەحرەین: بوون و چالاکییەکانی موساد لە بەحرەین بەردەوام دەبێت

سێشەممە 22 شوبات 2022 - 21:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=7124

جێگری وەزیری دەرەوەی بەحرەین وتی، موساد لە بەحرەین وەک بەشێک لە هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەكانی دوو لایەنە بوونی هەیە و ئەم چالاکییە بەردەوام دەبێت.

میدیاکانی ئیسرائیلی لە زاری عەبدوڵڵا بن ئەحمەد ئال خەلیفە جێگری وەزیری دەرەوەی بەحرەین رایانگەیاند کە موساد لە بەحرەین وەک بەشێک لە هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل بوونی هەیە و چالاکی دەکات.

ئال خەلیفە وتی: لەنێوان ئیسرائیل و بەحرەین هاوکاری هەواڵگری هەیە. موساد لە بەحرەین و لە ناوچەکە بوونیان هەیە و ئەگەر ئەم هاوکارییە ئەمنییەی نێوان بەحرەین و ئیسرائیل ئاسایش و سەقامگیری زیاتر دابین بکات، دەبێت ئەنجام بدرێت.

ناوبراو ئەوەشی وتی: هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان لەگەڵ ئیسرائیل بەشێکە لە هاوبەشی ئێمە و ئەمەش بەردەوام دەبێت.

لێدوانەکانی ئال خەلیفە چەند ڕۆژێک دوای سەردانەکەی نەفتالی بنێت سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ بەحرەین و چاوپێکەوتنی لەگەڵ پاشا و جێنشینی بەحرەین و هەروەها چەند هەفتەیەک دوای سەردانەکەی گانتز بۆ بەحرەین و ئیمزاکردنی ڕێککەوتنی هەماهەنگی ئەمنی نێوان هەردوولا دەدرێت.

لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٠ نوێنەرانی وڵاتانی عەرەبی بەحرەین و ئیمارات لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی سپی ڕێککەوتننامەیەکی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل واژۆ کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *