لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەشتەمین ساڵ؛ شەڕ چی بەسەر یەمەن هێنا؟

سێشەممە 22 شوبات 2022 - 16:24
https://kurdish.iswnews.com/?p=7118

زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاو لە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای یەمەن لە دەریای سوور ڕاگیراوە؛ لە کاتێکدا کە گەلی یەمەن بەدەست قەیرانی بەرهەمە نەوتییەکانەوە دەناڵێنێت؛ هاوپەیمانی سعودیە دەستی بەسەر کەشتییەکانی هەڵگری بەرهەمی نەوتیدا گرتووە؛ بابەتێک کە نیشانەی قەیرانێکی تەندروستی و مرۆییە کە هەڕەشە لە گیانی هەزاران کەس دەکات.

بە وتەی بەرپرسانی حکومی، لە مانگی نیسانی ساڵی ٢٠١٥ەوە کەشتی نەوتهەڵگری سافر بە ١٤٠ هەزار بەرمیل نەوتی خاوەوە لە ئاوی دەریای سوور دا ڕاگیراوە.
ئەمە لەکاتێکدایە کە شارەزایان نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە سەبارەت بە ئەگەری ڕژانی نەوت لە دەریادا.

پارێزگاکانی یەمەن بەهۆی هەنگاوەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتیەکانی هەڵگری بەرهەمی نەوتی، تووشی قەیرانێکی سەختی سووتەمەنی بووەتەوە.

دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکان لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە لە هەموو بوارەکانی ژیان و بە تایبەتی کەرتی تەندروستی یەمەندا دەرئەنجامی کارەساتباری دروست کردووە. ئەمەش بووەتە هۆکاری سەرەکی زیادبوونی ڕێژەی مردنی منداڵان و دایکان و نەخۆشەکان لە بەشی چاودێریی چڕ و بەشی نەشتەرگەری نەخۆشخانەکان.

بە هۆی گەمارۆکانی سعودیەوە، لەئێستادا یەمەن یەکێکە لەو وڵاتانە کە بەرزترین ڕێژەی مردنی بەهۆی نەبوونی ئامێر و کەرەستەی پزیشکی و دەرمان هەیە.

لەگەڵ ئەم دۆخە مەترسیدارەدا، رێكخراوی خۆراكی جیهانی ناسراو بە (دەبلیو ئێف پی) لە کەمبوونەوەی یارمەتی خۆراکی بۆ ملیۆنەها یەمەنی هەواڵی دایەوە. بەڕێوەبەری رێكخراوی خۆراكی جیهانی لە ڕۆژئاوای ئاسیا و باکوری ئەفریقا جەختی لەوە کردەوە کە لەمساڵدا ڕێژەی یارمەتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو کەم بۆتەوە و تەنیا ١٨٪ی پێداویستیەکانی ئەو ڕێکخراوە بۆ ئەنجامدانی چالاکییەکانی ڕێکخراوەکە لە یەمەن دابین دەکات.

لە حەوت ساڵی ڕابردووەو یەمەن ڕووبەڕووی شەڕێکی شەڕانگێزی بووتەوە کە تێدا یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێت. سەرەڕای هۆشداری رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و مافی مرۆڤ و پرۆگرامی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە سەرهەڵدانی قەیرانێکی مرۆیی و برسێتی، بەڵام کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لە بەرامبەر ئەم دڕندەییە لە بێدەنگی بەردەوامە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *