تیرۆرە نەناسراوەکانی ئەفغانستان گەیشتە هێلمەند!

سێشەممە 22 شوبات 2022 - 09:41
https://kurdish.iswnews.com/?p=7115

چەکدارانی نەناسراو سێ کەسی سڤیلیان لە شارۆچکەی “ناوە بارکزایی” لە پارێزگای هێلمەند تیرۆر کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ چەند کەسێکی نەناسراو هێرشیان کردە سەر ماڵێکی شارۆچکەی “ناوە بارکزایی” لە پارێزگای هێلمەند و سێ کەسی سڤیلیان تیرۆر کرد.

بە پێی زانیارییەکان لە پارێزگاکانی پەنجشیر و بەغلان، دوای چڕ بوونەوەی هێرشی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود بۆ سەر پێگەکانی تاڵیبان، وەزارەتی بەرگری تاڵیبان بە ناردنی هێزی پشتیوانی بۆ ئەو ناوچانە، دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی گەڕان و پشکنین لە خانووە نیشتەجێبووەکان کردووە. هەر لەم چوارچێوەیەدا هەلیکۆپتەرەکانی تاڵیبان لە شارۆچکەی خوست و فەرهەنگ لە پارێزگای بەغلان و شارۆچکەی شتل لە پارێزگای پەنجشیر دەستیان بە گەڕان و پشکنین بە دوای هێزەکانی ئەحمەد مەسعود کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *