هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ئەنساروڵڵا بۆ سەر فڕۆکەخانەی جیزان

سێشەممە 22 شوبات 2022 - 00:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=7112

ئەنساروڵڵا لە دوو جاردا هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە فڕۆکەخانەی جیزان.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ بەیانی ئەمڕۆ دووشەمە، درۆنێکی خۆکوژی ئەنساروڵڵا لەبەر هۆکارێکی نادیار لە ناوچەی ئەلمعبوج لە ڕۆژھەڵاتی فڕۆکەخانەی جیزانی عەرەبستانی سعوودی کەوتە خوارەوە. بە ووتەی سەرچاوە خۆجێییەکان ئەم هێرشە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
دووەم هێرش هەوەرها ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ئەنجام درا کە بە هۆیەوە ١٦ کەس لەوانە دوو فڕۆکەوان بریندار بوون.

دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەنساروڵڵا بۆ سەر عەرەبستانی سعوودی، هاوپەیمانی سعودیە لەگەڵ هەڕەشەی وەڵامدانەوەی ئەم هێرشانە، داوا دەکات ناوی ئەنساروڵڵا بخرێتە لیستی تیرۆری ئەمریکاوە. چاوەڕوان دەکرێت فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا فڕۆکەخانەی سەنعا و پێگەکانی دیکەی ئەنساروڵڵا بۆردومان بکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *