ئەندامێکی پەرلەمانی لوبنان: بەهێزبوونی حیزبوڵڵا پاشەکشەی بە ڕژێمی زایۆنیستی کردووە

یەکشەممە 20 شوبات 2022 - 22:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=7068

ئەندامێکی فراکسیۆنی حیزبوڵڵا لە پەرلەمانی لوبنان بە ئاماژە بە بەهێزبوونی ئەم بزوتنەوەیە لە بوارە جیاجیاکان، ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی لەوپەڕی لاوازیدایە.

عەلی فەیاز ئەندامی فراکسیۆنی وەفاداری بۆ خۆڕاگری لە پەرلەمانی لوبنان، وێڕای ئاماژەدان بە توانا و هێزی حیزبوڵڵا جەختیکردەوە کە گەلی لوبنان بەدوور لە هەر بەسراوەیەکی دەرەکی پێکەوە یەکگرتوو بن.

ناوبراو وتی: بەهێزبوونی خۆڕاگری و ڕۆڵی لە هاوکێشەکاندا بە تایبەت هێزی سەربازیی لە بوارەکانی وشکانی، دەریایی و ئاسمانی، هەمان ئەو ڕاستییەیە کە زایۆنیستەکانی ناچار بە پاشەکشە کردووە، ئەم هێزەش سەروەری لوبنان بۆ سەروەت و سامانەکانی دەگەڕێنێتەوە و شکستی زیاتر بە سەر ڕژێمی زایۆنیستیدا دەسەپێنێت.

فەیاز وتی: ڕاستییەکان بە ڕوونی دەبینرێت، ئەم گۆڕانکارییانە هاوسەنگی هێزی لە نێوان خۆڕاگری و دوژمنی زایۆنیستی بەرەو گۆڕانکاری بردووە و دۆخەکە لە بەرژەوەندی ئێمەدا تووشی گۆڕانکاری بووە بەڵام دوژمن لەوەدا لاوازە کە ئەم ڕاستییانە ببینێت.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند: سەپاندنی تێڕوانین و سیاسەتی وڵاتانی بێگانە لە گەڵ هاوکاریکردنی لوبنان دوو بابەتی جیایە، دەستێوەردانی دەرەکی وڵاتانی نەیار لە ئێستادا کە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی لوبنان نزیک بووینەتەوە، ڕووی لە زیادبوون کردووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *