تاقیکردنەوەی درۆنی خۆکوژی نوێی ڕوسیا لە سوریا

یەکشەممە 20 شوبات 2022 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=7065

سوپای ڕوسیا وەشانێکی نوێی درۆنی خۆکوژی لانسێت-٣ی بەکارهێناوە بۆ هێرشکردنە سەر پێگەکانی چەکدارەکان لە سوریا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەشانی نوێی ئەم درۆنە ” ئایرۆیدینامیک”ی نوێ بۆ زیاد کراوە و ئێستا باڵێکی گەورەی شێوە X و پەروانەی شێوە X لەسەر کلکی هەیە و وەک وەشانی پێشوو دوو باڵی شێوە Xی لێکچووی نیە.
یەکەم وەشانی درۆنی لانسێت-٣ کە لە ساڵی ٢٠١٩دا نمایش کرا، مەودای ٤٠ کیلۆمەتر و بەردەوامی فڕینی ٤٠ خولەکی هەبوو، بەڵام وەشانی نوێی درۆنەکە بەردەوامی فڕین و مەودای زیاتری هەیە و دەتوانێت کڵاوێکی بەهێزتر هەڵبگرێت.
درۆنەکە خاوەن کەناڵێکی پەیوەندی تەلەڤزیۆنیە و وێنەکان بە شێوەی ڕاستەوخۆ بۆ ناوەندی کۆنترۆڵ دەگوازرێتەوە.

پێشتر کەناڵە ڕوسییەکان بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی تاقیکردنەوەی وەشانی پێشووتری ئەم درۆنە لە پارێزگای ئیدلبی سوریا جەختیان لەوە کردەوە کە ئەم درۆنە پێگەکانی چەکدارانی کردووەتە ئامانج.

جێگای ئاماژەیە درۆنی Lancet (لانسێت) لە لایەن کۆمپانیای ZALA AERO سەر بە کۆمپانیای کلاشینکۆف دروست کراوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *