هێرشی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە مارب

یەکشەممە 20 شوبات 2022 - 13:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=7048

هێزی موشەکی ئەنساروڵڵا شەوی رابردوو بە چەندین موشەکەوە هێرشی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە مارب.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەگەڵ چڕبوونەوەی شەڕ و پێکدادانی میحوەری باشوری شاری مارب، شەوی رابردوو هێزی موشەکی ئەنساروڵڵا هێرشێکی قورسی موشەکی کردە سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شاری مارب، لەوانە ناوچەی سێیەمی سەربازی.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجێییەکانی مارب، ئەنساروڵڵا لە دوو هێرشدا و بە بەکارهێنانی حەوت موشەک، چەند ناوچەیەکی شاری مارب-ی بۆردومان کردووە. ئەم سەرچاوانە رایانگەیاندووە کە ژمارەیەک لەو موشەکانە بەر چەند خانوویەکی نیشتەجێبوون کەوتووە کە لە لەبەرچاوگرتنی وێنە بڵاوبووەکان ئەم بانگەشەیە ڕەتدەکرێتەوە. وەک دەبینرێت زیانەکانی ئەو خانووانە بەهۆی شەپۆلی تەقینەوەی مووشەکییەوە بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *