پێشهاتەکانی ئەفریقا، ١٩ شوباتی ٢٠٢٢

شەممە 19 شوبات 2022 - 13:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=7022

دوایین هەواڵ و پێشهاتەکانی وڵاتانی نایجیریا، سۆماڵی، نیجەر و کۆنگۆ

١- نایجیریا:
-لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر پێگەکانی سوپای نایجیریا لە شاری کیکینو لە ویلایەتی بۆرنۆ، پێنج سەربازی نایجیریا کوژران و برینداربوون.
-بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلێکی سوپای نایجیریا لە نزیک شاری مایدوگوری لە ویلایەتی بۆرنۆ، ئۆتۆمبێلێکی سەربازی تێکشکا و ژمارەیەک لە هێزەکانی سوپای نایجیریا کوژران و برینداربوون.
-داعش هێرشی کردە سەر هێزەکانی سوپای نایجیریا لە شاری ولگوی ویلایەتی بۆرنۆ. لەم هێرشەدا ١٠ سەربازی نایجیریا کوژران و برینداربوون.


-داعش بە هاوەن بنکەی سوپای نایجیریا لە شاری یادین بونی و شاری گامبورو لە ویلایەتی بۆرنۆ کردە ئامانج.
-بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لەسەر رێگای ئۆتۆمبێلەکانی سوپای نایجیریا لە شاری مالوم لە ویلایەتی بۆرنۆ، دوو ئۆتۆمبێلی سەربازی تێکشکا و زیاتر لە ٣٠ کەس بوونە قوربانی.
-ئۆمبێلێکی زرێپۆشی سوپای نایجیریا بە هۆی تەقینەوەی مینێک لەسەر رێگای دامبوا-واجیروکو لە ویلایەتی بۆرنۆ تێکشکا و سەرنشینەکانی کوژران و برینداربوون.

٢- نیجەر:
موحەممەد بازوم رەزامەندی لەسەر هاتنی هێزەکانی فەرەنسی و ئەفریقی لە وڵاتی مالی-ەوە بۆ خاکی ئەو وڵاتە دەربڕی. ژمارەی ئەو هێزانە ٣٣٠٠ کەس ڕاگەیەنراوە کە ٢٤٠٠ کەسیان فەرەنسی و ٩٠٠ کەسی دیکەیان لە هێزەکانی تاکوبان.( هێزەکانی دژە تیرۆری ئەوروپا و ئەفریقا)

٣- سۆماڵی:
-سوپای سۆماڵی لە کوژرانی ٢٠ چەکداری گروپی ئەلشەباب لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزەکانی هاوپەیمانی ئەفریقی لە ناوچەی شابیل هەواڵی دایەوە.
-بنکەی پۆلیسی سۆماڵی لە ناوچەکانی کحدا و دارئەلسلام-ی شاری موگادیشۆ لە هێرشی خۆکوژی گروپی ئەلشەباب کرایە ئامانج. پۆلیس ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشانەی ٢ کوژراو و ١٦ بریندار راگەیاندووە.

٤- کۆنگۆ:
-لە هێرشێکی داعش بۆ سەر هێزەکانی سوپای کۆنگۆ و ئۆگاندا لە ناوچەی سنوری شاری بەنی، ١٠ کەس لەو هێزانە بوونە قوربانی.
-لە کەمینێکی داعش لەسەر رێگای شاری بەنی-کاسیندی، پێنج کەس لە هێزەکانی کۆنگۆ کوژران و برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *