ڕەتکردنەوەی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەیەکی سەربازی ئێران لە کرماشان

شەممە 19 شوبات 2022 - 11:25
https://kurdish.iswnews.com/?p=7019

ڕۆژی دووشەمەی رابردوو ١٤ی شوبات ئاگر لە ناوچەیەکی سەربازی لە ماهیدەشتی کرماشان کەوتەوە. سەرەڕای بڵاوکردنەوەی بەیاننامەی فەرمی لەلایەن دەزگا سەربازییەکانی ئێران و ڕوونکردنەوە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە، میدیاکانی ئیسرائیل و هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی هاوئاهەنگ لەگەڵیان هەوڵیان دا رووداوەکە بە هێرشێکی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بگۆڕێن. هەوڵێک کە دوای بڵاوبوونەوەی وێنە ئاسمانییەکان پووچەڵ کرایەوە.

ڕۆژی دووشەممە ١٤ی شوبات، پەیوەندییە گشتییەکانی سوپای نەبی ئەکرەمی پارێزگای کرماشان، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کە ئاگرەکە لە کۆگایەکی ڕۆنی مەکینە و کەرەستەی گڕاوی لە یەکێک لە بارەگاکانی پشتیوانی سوپا لە ناوچەی ماهیدەشتی کرماشان روویداوە و ئاماژەی بەوەدا کە زیان بەو کۆگایە کەوتووە.

جگە لە بەیاننامەی سوپای پاسدارانی کرماشان، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە کۆگای ئاماژە پێ کراو و باندەکەی بە هاوبەشی لەلایەن ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ئێرانەوە بەکاردێن. هەروەها کۆگاکە شوێنێکی ئاساییە بۆ چاککردنەوە و ئەمەش دووپات لە راستی و دروستی بەیاننامەی سوپای پاسدارانی ئێران لە کرماشان سەبارەت بە بوونی ڕۆنی بزوێنەر و کەرەستەی گڕاوی لەم ناوچەیەدا دەکات.

دوای بەیاننامەکە و لەم ڕۆژانەی دواییدا میدیاکانی ئیسرائیل و هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە کەنداوی فارس هەواڵی ناڕاستیان لەبارەی ڕووداوەکە بڵاو کردەوە و وەک هەمیشە کە هۆکاری هەموو تەقینەوە و رووداوێکی ئاگر کەوتنەوەیان لە ئێران، دەزگای هەواڵگری ئیسرائیل موساد دەزانی؛ ئەم ئاگر کەوتنەوەشیان لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەیەکی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند.

لەئێستادا، دوای چەند ڕۆژ و دەرچوونی وێنە ئاسمانییەکان بە کوالیتی بەرز لە شوێنی ڕووداوەکە، بانگەشە پێکەنیناوییەکانی میدیاکانی سەر بە ئیسرائیل پوچەڵکرانەوە.

لەو وێنانەی کە لە کۆگاکە بڵاو کراوەتەوە، بە ڕوونی دیارە کە ڕووداوەکە هیچ پەیوەندی بە هێرشی موشەکی یان تەقینەوە نییە کە میدیاکانی ئیسرائیل بانگەشەیان بۆ کردووە. بە زانینی هەندێک زانیاری سەربازی لەسەر سەری جەنگی مووشەکەکان بە ئاسانی دەزانرێت کە سووکترین سەری جەنگی مووشەک دەتوانێت قەبارەیەکی زۆری وێرانکاری لەسەر کۆگایەک بە بان و دیوارێکی ئاوا تەنک و لاواز، جێبهێڵێت. کەواتە هەبوونی هەر جۆرە هێرشێکی موشەکی و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی ڕەتدەکرێتەوە.

تاکە شت کە لە وێنەکاندا دیارە و پشتڕاست دەکرێتەوە، ئاگرێکی سادەیە. لە وێنە بڵاوکراوەکاندا بوونی ئاگر کەوتنەوە و گواستنەوە و دانانی بە ڕێکوپێکی بەشەکانی بانەکە لە لایەن مرۆڤەوە دیارە.

جێی ئاماژەیە یەکێک لە تاکتیکە ئاشکراکانی ڕژێمی ئیسرائیل بە تایبەتی لە دوو ساڵی ڕابردوودا ئەوەیە کە لە ڕێگەی میدیای نافەرمی و بێلایەنەوە هەوڵ دەدات ئەو جۆرە ڕووداوانە بە ناوی خۆیەوە تۆمار بکات و دەست بەسەر شەڕی میدیادا بگرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *