ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێو بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعوودیە ڕووی لە زیادبوون کردووە

شەممە 19 شوبات 2022 - 08:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=7015

سەرچاوەکانی هەواڵ باس لەوە دەکەن کە جارێکی دیکە ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێو بنەماڵەی دەسەڵاتداری سعوودیە بە ئامانجی دوورخستنەوەی محەممەد بن سەلمان جێنشینی ئەو وڵاتە ڕووی لە زیادبوون کردووە.

پێگەی ” البوابە الاخباریە الیمنیە ” ڕایگەیاندووە کە هاوکات لە گەڵ زیاتربوونی هەوڵەکانی محەممەد بن سەلمان بۆ گەیشتن بە کورسی پاشایەتی سعوودیە، ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێو بنەماڵەی دەسەڵاتداری ئەم وڵاتەش ڕووی لە زیادبوون کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەواڵی ئەوەش بڵاو بووەتەوە کە لە ڕیاز هەوڵی تیرۆری محەممەد بن سەلمان دراوە بەڵام هەوڵەکە شکستی هێناوە.

پێگە یەمەنییەکە ڕایگەیاندووە کە ناکۆکییەکانی نێوان شازادەکانی ئالی سعوود لە قۆناغەدا گەیشتووەتە لوتکە و ئەوان هەوڵی دوورخستنەوەی بن سەلمان دەدەن.

جێنشینی سعوودیە بە زیندانیکردنی محەممەد بن نایف و ئەحمەد بن عەبدولعەزیز، نەیارانی خۆیی لە دەسەڵات دوورخستووەتەوە و شارەزایانیش لەو بڕوایەدان کە ڕەنگە ئەم سیاسەتە و ناکۆکییە ناوخۆییەکان ڕێگری لەوە بکات بن سەلمان شوێنی باوکی بگرێتەوە.

بە پێی بۆچوونی شارەزایانی کاروباری سعوودیە، شکستی هاوپەیمانی سعوودی لە شەڕی یەمەن یەکێک لە هۆکارەکانی ناکۆکییەکانی ئەو وڵاتەیە و بن سەلمان وەک هەڕەشەیەک لە سەر داهاتووی ئەم دەسەڵاتە هەژمار دەکرێت.

ڕۆژنامەی زایۆنیستی مکور ڕیشون ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردوو لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە لە هەوڵێکی تیرۆرکردن ڕزگاری بووە. هەندێک ڕاپۆرتی دیکە ئاماژە بەوە دەدەن کە محەممەد بن سەلمان لە پاش ئەو هەوڵە، براکەی خۆیی بە ناوی بندر بن سەلمان بە تۆمەتی تێوەگلاوبوون دەستبەسەر کردووە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *