هۆکاری شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە لە حەرەز چی بوو؟
بە بەرگریەکی زیرەکانەی ئەنساروڵڵا، دووەمین ئۆپەراسیۆنی قورسی هاوپەیمانی سعودیە بۆ داگیرکردنی حەرەز لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو شکستی هێنا.
ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە لە باکوری پارێزگای حەجه لە ٤ی شوباتەوە بە بەشداری هێزەکانی مەنسور هادی و پشتیوانی سوپای عەرەبستانی سعوودی و سوودان-ەوە بە مەبەستی داگیرکردنی شارۆچکەی حەرەز دەستی پێ کردەوە. هاوپەیمانی سعودیە لە هەنگاوی یەکەمی ئۆپەراسیۆنەکە توانی گەمارۆی شارۆچکەی حەرەز بدات، بەڵام خۆڕاگری و تاکتیکە گونجاوەکانی ئەنساروڵڵا لە شەڕی ناو شاردا، توانی ڕێگری لە هاتنی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ناو ئەو شارۆچکەیە بکات و لە ئەنجامدا گەمارۆی حەرەز شکستی هێنا. بە کۆنترۆڵ کردنی بەرزاییەکان و گوندەکانی ڕۆژهەڵاتی شارۆچکەی حەرەز، ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی ئەو شارۆچکەیە لەلایەن هاوپەیمانی سعودیەوە بە تەواوی شکستی هێنا.
بە پێی بەدواداچوونەکانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەنساروڵڵا بە درێژایی ئەم ئۆپەراسیۆنەدا درۆنێکی CH-4ی تێکشکاند و چوار جار هێرشی موشەکی و درۆنی کردە سەر پێگەکان و گردبوونەوەکانی هاوپەیمانی سعودیە کە ووردەکارییەکانی وەک خوارەوەیە:
١- لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر سێگۆشەی عاهم و دەروازەی ئەلتەوال لە باکوری پارێزگای حەجە، زیاتر لە ٢٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەوانە: جەنەراڵ ماجد ئەلرەیادی بەڕێوەبەری دارایی ناوچەی پێنجەمی سەربازی و لیوا ڕوکن یەحیا هەیکل ئەلسەمینی فەرماندەی هێزەکانی مەنسور هادی لە بەرەی حەجە لەلایەن ئەنساروڵڵاوە کوژران.
٢- هێرشی درۆنی ئەنساروڵڵا بۆ سەر گردبوونەوەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە باشور و ڕۆژئاوای شارۆچکەی حەرەز لە باکوری پارێزگای حەجە.
٣- هێرشێکی موشەکی ئەنساروڵڵا بۆ سەر هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە شارۆچکەکانی میدی و حیران لە باکوری پارێزگای حەجە.
٤- هێرشێکی درۆنی ئەنساروڵڵا بۆ سەر فڕۆکەخانەی ئەبها. هاوپەیمانی سعودیە برینداربوونی ١٢ کەسی لەم هێرشەدا رایگەیاند.
هاوپەیمانی سعودیە لەم ئۆپەراسیۆنەدا نزیکەی ٦ هەزار هێزی سەربازی زەمینی لەوانە، لیوای یەکەم، لیوای ئەلعاسفە، کەتیبەکانی زرێپۆش، هێزە تایبەتەکانی سەر بە سوپای مەنسور هادی بەکارهێناوە. هەروەها چەندین لیوا لە سوپای سوودان و عەرەبستانی سعوودی ئەرکی پشتیوانی ئۆپەراسیۆن و شەڕی بەرەی ئەلتوال-یان لە ئەستۆ دا بووە کە ژمارەیان نادیارە.
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەم ماوەیەدا ١١٥ جار بەرەکانی باکوری پارێزگای حەجە-یان بۆردومان کردووە کە لەبەر بچوکی ناوچەکە لە بۆردومانە قورسەکان هەژمار دەکرێت.
بە وتەی یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، لەم پێکدادانەدا ٥٨٠ کەس لە هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لەوانە: هێزەکانی مەنسور هادی، سوپای عەرەبستانی سعوودی و بەکرێگیراوانی سوودانی کوژراون و برینداربوون کە زیاتر لە ٢٠٠ کەسیان لە هێزەکانی سعوودیە.
هەروەها درۆنێکی CH-4، کوادکۆپتەرێکی سیخوڕی، ٤٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش بە درێژایی ئەم پێکدادانەدا تێکشکاون.
بە گشتی هۆکارەکانی شکستهێنانی ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە لە حەرەز دەتوانرێت بەم شێوەیە کورت بکرێتەوە:
١- خۆڕاگری و تاکتیکە گونجاوەکانی ئەنساروڵڵا لە شەڕی ناو شاردا. ئەنساروڵڵا بە دروستکردنی سەنگەر، خەندەق و چاندنی بۆمب و .. بە ئاسانی هێرشە زەمینییەکانی هاوپەیمانی سعودیە پووچەڵ کردەوە.
٢- باڵادەستی یەکەی ئەندازیاریی و قەناسی ئەنساروڵڵا لە پێکدادانە زەمینییەکان.
٣- هێرشەکانی وردی هێزی موشەکی و درۆنی ئەنساروڵڵا بۆ سەر گردبوونەوەکان و پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە دەوروبەری حەرەز.
٤- لاوازی هاوپەیمانی سعودیە لە جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی ئەنساروڵڵا.
شایانی باسە ئەم ئۆپەراسیۆنە دووەمین هەوڵی جددی هاوپەیمانی سعودیە بۆ داگیرکردنی شارۆچکەی حەرەزە. هاوپەیمانی سعودیە پێشتر لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩دا توانی حەرەز بە تەواوی گەمارۆ بداتەوە، بەڵام لە بەرامبەر هێرشەکانی ئەنساروڵڵا ناچار بە پاشەکشە کرا.
ئیدارەی حەرەز زیاتر لە ١٠٠ هەزار دانیشتووی هەیە و دەکەوێتە باکوری پارێزگای حەجەی یەمەن کە هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای جیزان لە عەرەبستانی سعوودی. ناوەندی ئیدارەی حەرەز لە مانگی نیسانی ٢٠١٨ەوە لە دۆخێکی نیمچە گەمارۆدایە و لە ئێستادا شارەکە خەڵکی مەدەنی تێدا نیە. دوای شەڕەکانی عەدەن دەکرێت شەڕی حەرەز بە دووەم شەڕی ناو شاری یەمەن هەژمار بکرێت؛ بەو جیاوازییە کە ئەنساروڵڵا لە شەڕی حەرەز شکستی بە هاوپەیمانی هێنا.
لێدوانەکان