١٠ کوژراو و بریندار لە هێرشەکەی سەر ناوەندی هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان

چوارشەممە 14 نیسان 2021 - 14:20
https://kurdish.iswnews.com/?p=701

هەواڵە تایبەتەکان: بە گوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی عێراقی، لە ئەنجامی هێرشەکەی شەوی رابردوو بۆ سەر ناوەندێکی هەواڵگری رژێمی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان، بە لایەنی کەمەوە ١٠ ئەفسەری هەواڵگری ئەو رژێمە کوژراون و برینداربوون.

ئەم سەرچاوەیە هەروەها رایگەیاند، ناوی سێ کەس لە کوژراوانی ئیسرائیل لە ناوەندی دەزگای هەواڵگری “موساد” لە هەولێر، “منحانین نوعام” و “عکیفا عامی” و “پیریر جیکوب”ـن.

بە پێی ئەو زانیارییانە، ئەم ئەفسەرە ئیسرائیلیانە لە ماوەی چەند مانگی رابردوو لە ناوەندی سیخۆری موساد لە هەولێر خەریکی کاری هەواڵگری بوون. ئەم سەرچاوەیە هەروەها راگەیاند، زانیاری زۆر وورد لەسەر شوێن و جۆری کاری هەواڵگری موساد لە شوێنی هێرشەکە لەبەر دەستە کە ئەگەر پێویست بکات بڵاو دەکرێتەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *