درۆنێکی حزبوڵڵا دزەی کردە ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین

هه‌ینی 18 شوبات 2022 - 20:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=7004

شکستی سوپای ئیسرائیل سەرەڕای هەوڵێکی زۆر بۆ ڕێگری کردن لە دزەکردنی درۆنێکی حزبوڵڵا بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ زەنگی ئاگادار کردنەوە لە ناوچەکانی باکوری فەڵەستینی داگیرکراو لێدرا. دوای چەند خولێک دەرکەوت کە درۆنێکی نەناسراو توانیوە بە تێپەڕبوون لە سیستەمی بەرگری “قوبەی ئاسنین” بێتە ناو ئاسمانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، هەر بۆیە هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانە کەوتنە حاڵەتی ئامادە باشییەوە.

ڕادیۆی ئیسرائیل لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی دزەکردنی درۆنێکی نەناسراو بۆ فەڵەستینی داگیرکراو، رایگەیاند: تەنانەت دوای کاتژمێرێک لەم رووداوە، سوپای ئیسرائیل لە چارەنووسی درۆنەکە کە لە ئاسمانی لوبنانەوە دزەی کردووە، بێ ئاگایە. وتەبێژی عەرەبی سوپای رژێمی زایۆنیستی هۆکاری چالاکبوونی سیستەمی
“قوبەی ئاسنین”ی هاتنی درۆنێک لە ئاسمانی لوبنانەوە بۆ فەڵەستینی داگیرکراو رایگەیاند.

لەلایەکی دیکەوە هەندێک لە سەرچاوەکان لە بیستنی دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە ناوچەی “صفد”ی جەلیل عۆلیا لە نزیک سنوری لوبنان و جۆلانی داگیرکراو هەواڵیان داوەتەوە.
دوای چەند کاتژمێرێک ئاشکرا بوو کە سوپای ئیسرائیل سەرەڕای بەکارهێنانی سیستەمی قوبەی ئاسنین، فڕۆکە جەنگی و بیفرۆکەوانەکان لە دۆزینەوەی درۆنەکە سەرکەوتوو نەبووە.

حزبوڵڵای لوبنان لەگەڵ بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک و لە ئەستۆ گرتنی ئۆپەراسیۆنەکە، رایگەیاند: درۆنی “حسان” بە ٤٠ خولەک فڕین توانی خۆی بگەیەنێتە قووڵایی ٧٠ کیلۆمەتری ناوچە داگیرکراوەکانی فەڵەستین. سەرەڕای هەوڵەکانی دوژمن بۆ تێکشکاندنیی، درۆنەکە دوای ئەنجامدانی سەرکەوتووانەی ئەرکەکەی گەڕایەوە.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە کە لە ١٦ی ئەم مانگە سەید حەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی ئەم بزوتنەوەیە رایگەیاند: ئێمە ماوەیەکی زۆرە لە لوبنان دەستمان بە دروستکردنی درۆن کردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە لە ساڵی ٢٠١٢دا حزبوڵڵای لوبنان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئەیوب توانی دزە بکاتە ئاسمانی فەڵەستینی داگیرکراو و وێنەی ناوەندە ئابووری و دامەزراوە نەوتییەکانی ئیسرائیل تۆمار بکات. ئەمەش تەواوی بانگەشەکان لەسەر قوبەی ئاسنینی خستە ژێر پرسیارەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *