راهێنانی یەکەی تایبەتی حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچە شاخاوییەکان + ڤیدیۆ

پێنجشەممە 17 شوبات 2022 - 14:15
https://kurdish.iswnews.com/?p=6973

گروپی ڕاگەیاندنی “الاعلام الحربي”ی لوبنان ڤیدیۆیەکی نوێی ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی حزبوڵڵای لوبنان لە ناوچە شاخاوییەکان بڵاوکردەوە.

میدیای حزبوڵڵای لوبنان ڤیدیۆیەکی لە ژێر ناونیشانی “بعضٌ من بأسنا” (بەشێک لە ئازایەتی ئێمە) تایبەت بە ڕاهێنانی هێزەکانی “رضوان” (هێزە تایبەتەکانی حزبوڵڵای لوبنان) لە بەرزاییەکانی ئەو وڵاتە بڵاو کردەوە.
ڤیدیۆکە لە بەرزایی ١٣٧٠ مەتر و پلەی گەرمی ٢ پلە ژێر سفر تۆمارکراوە، و هێزەکانی حزبوڵڵا لە بارودۆخێکی زۆر سەختی کەش و هەوادا خەریکی ڕاهێنانن.

لەلایەکی ترەوە لەگەڵ مەشق و ڕاهێنانی هێزە تایبەتەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، مەشقی جەنگی لە ناو بەفر لەلایەن یەکە تایبەتەکانی هێزی زەمینی سوپای پاسدارانی ئێران لەوانە لیوای میرزا کوچەکخان، لیوای ئیمام حەسەن موجتەبا (ع) و یەکەی تایبەتی سابرین ئەنجام دران.

ڕاهێنانی هێزەکانی حزبوڵڵای لوبنان
ڕاهێنانی هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *