پێشهاتەکانی یەمەن، ١٧ی شوباتی ٢٠٢٢

پێنجشەممە 17 شوبات 2022 - 09:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=6961

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێکدادانەکانی ئەنساروڵڵا و هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە میحوەرەکانی باشوری پارێزگای مارب و سنورەکانی باکوری پارێزگاکانی سەعدە و حەجە بەردەوامە.

١- حەجە:
بەردەوامی پێکدادانەکانی ناوبەناوی ئەنساروڵڵا و هاوپەیمانی سعودیە لە دەوروبەری شارۆچکەی حەرەز. لەئێستادا ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانی سعودیە بۆ داگیرکردنی شارۆچکەی حەرەز ڕاگیراوە و هێزەکانی پشتیوانی ئەنساروڵڵا بۆ ئەو شارۆچکەیە گواستراوەتەوە.

٢- سەعدە:
-هێرشی قورسی هاوپەیمانی سعودیە بۆ سەر پێگەکانی ئەنساروڵڵا لە ئیدارەی ئەلسوفەرا لەلایەن ئەنساروڵڵاوە تێکشکا.
-بە هۆی هێرشە تۆپخانەییەکانی هاوپەیمانی سعودیە بۆ ئیدارەکانی منبە، ئەلشدا و سحار، ١١ کەسی سڤیل بریندار بوون.

٣- مارب:
-هێرشی ئەنساروڵڵا بۆ سەر پێگەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە نزیک شارۆچکەی حەریب. هەندێک لە سەرچاوە خۆجێییەکان لە گەمارۆدانی هێزەکانی ئەلعمالقە لە حەریب هەواڵیان داوەتەوە.

٤- تەعەز:
هۆزەکانی ناوچەی حەیمە وەک پشتیوانیەک لە هەڵمەتی “گەردەلوولی یەمەن” کە جەخت لە بەرپەرچدانەوەی هاوپەیمانی سعودیە دەکات، گردبوونەوە و هێزە چەکدارەکانیان رەوانەی میحوەرەکانی شەڕ کرد.

٥- هێرشە ئاسمانییەکانی هاوپەیمانی سعودیە:
فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٣٤ جار ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەنساروڵڵا-یان بۆردومان کردووە.

٦- ئەلحودەیدە:
-هێزەکانی هاوپەیمانی سعودیە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا ٣٦٣ جار ئاگربەستیان لەم پارێزگایە پێشێل کردووە.
-بە هۆی تەقینەوەی مینێک لە رۆژھەڵاتی ئیدارەی ئەلتەحیەتا لە باشوری پارێزگای ئەلحودەیدە، سێ کەسی سڤیل گیانیان لەدەست دا.

٧- سەنعا:
دەیڤد گریسلی، ڕێکخەری کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە یەمەن، سەردانی کۆمپانیای پەیوەندیە نێودەوڵەتییەکانی “تیلیمن” دوای بۆردومان کردنی لەلایەن فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانی سعودیە کرد.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *