پێکدادانی کاپیسا هەشت کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

چوارشەممە 16 شوبات 2022 - 20:43
https://kurdish.iswnews.com/?p=6947

لە هێرشێکی چەند کەسێکی نەناسراوەوە بۆ شارۆچکەی حسەی دووەم لە پارێزگای کاپیسا، حەوت کەس لەوانە دوو ئەندامی تاڵیبان کوژران و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لەم هێرشەدا کە لە ناوچەی جەمال ئاغێی شارۆچکەی حسەی دووەمی پارێزگای کاپیسا ڕوویدا، شوێنی کۆبوونەوەی خێزانی “حەبیب رەحمان ئەفغان”، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەفغانستان لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە گوللە باران کراوە. بەپێی میدیاکانی ناوخۆ، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا بە لایەنی کەمەوە پێنج کەس لە نزیکانی “حەبیب رەحمان ئەفغان” و دوو کەس لە هێزەکانی تاڵیبان کوژراون.

ئەمە لەکاتێکدایە کە بە وتەی”حەبیب ئەفغان” هێرشەکە لەلایەن چەکدارانی ژێر فەرمانی فەرماندەیەکی تاڵیبان بەناوی “ئاغاگۆل” ئەنجام دراوە و داوای بەدواداچوونەوە و دەستبەسەر کردنی هێرشبەرەکان لەلایەن تاڵیبانەوە کردووە.

تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە و هەر لەم بارەیەوە “زەبیحوڵڵا موجاهید” وتەبێژی تاڵیبان لە دەسبەسەر کردنی دوو کەس لەسەر ئەم هێرشە هەواڵی دایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *