سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاند: پرۆسەی لەناوچوونی ڕژێمی زایۆنیستی خێراتر بووە

چوارشەممە 16 شوبات 2022 - 19:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=6943

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی ئەم بزوتنەوەیە، وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی کاتییە و پرۆسەی لەناوچوونی خێراتر بووە و تەنیا کاتەکەی ماوە و ئێمە ڕوبەڕوی ڕژێمێک و سوپایەکی قەیراناوی بووینەتەوە.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە میانەی وتارێکی بە بۆنەی ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندەکانی ئەم بزوتنەوەیە، وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی کاتییە و پرۆسەی لەناوچوونی خێراتر بووە و تەنیا کاتەکەی ماوە و ئێمە ڕوبەڕوی ڕژێمێک و سوپایەکی قەیراناوی بووینەتەوە.

سەید حەسەن نەسروڵڵا ڕایگەیاندی کە لە شەهیدبوونی شەهید ڕاغب 38 ساڵ و لە شەهیدبوونی سەید عەباس موسەوی 30 ساڵ و لە شەهیدبوونی فەرماندە عیماد موغنیە 14 ساڵ تێپەڕ بووە و لە چل ساڵەیی دامەزراندنی خۆڕاگری ئیسلامی و حیزبوڵڵاداین.

نەسروڵڵا سەبارەت بە ساڵیادی دامەزراندنی حیزبوڵڵای لوبنان وتی کە ساڵی 1982 ئەم گرووپە خۆڕاگرییە دامەزراوە و ئەوەی کە بووەتە هۆی هێز و بەردەوامبوونی تا ئێستا خوێنی شەهیدان بووە.

ناوبراو وتی: خۆڕاگری سەرەڕای سەرجەم پیلان و گوشارەکان پابەندی بەڵێنەکانی خۆیە بەڵام ئەوانەی کە لە لوبنان و ناوچەکە گومان دەکەن داهاتوو بەندە بە ئیسرائیلەوە، بەرەو سازشت ڕۆیشتوون.

سەید حەسەن نەسروڵڵا وتی: بزوتنەوەکانی خۆڕاگری لە ناوچەکە بە تایبەت حیزبوڵڵا بڕوایان بەوە هەیە کە ڕژێمی داگیرکاری زایۆنیستی کاتییە و بەرەو پاشەکشە دەڕوات و پرۆسەی لەناوچوونیشی خێراتر بووە.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە درێژەدا وتی: زایۆنیستەکان خۆیان جەخت لەوە دەکەنەوە کە ڕژێمەکەیان ڕوبەڕوی چەندین مەترسی بە تایبەت قەیرانێکی کۆمەڵایەتی بووەتەوە بەڵام چەند وڵاتێک بە پارەی خۆیان بوونەتە یارمەتیدەری پرۆژەکانی ئیسرائیک و هەوڵ دەدەن گیانێکی دیکەی پێ ببەخشن.

وتیشی کە هانی زایۆنیستەکان دەدەین فەڵەستین بە جێ بێڵن و پارەی بلیتەکەشیان دەدەین.

سەید حەسەن نەسروڵڵا سەبارەت بە سوریاش وتی کە ڕژێمی زایۆنیستی هەوڵ دەدات خۆڕاگری لە سوریا بکاتە ئامانج و ناوچەکە ڕوبەڕوی ئاڵۆزییەکی تەواو بکاتەوە و هەروەها هەوڵ دەدات بە دەسدرێژییەکانی بۆ سەر سوریا ڕێگری لەوە بکات خۆڕاگری دەستی بە چەکە پێشکەوتووەکان بگات.

ناوبراو وتی: ئێمە هەزاران مووشەکی خۆمان کردووەتە ئەو مووشەکانەی کە بە تەواوی ئامانجەکان دەپێکن و ساڵانێکە ئەم تەکنۆلۆژیایەمان هەیە و هەروەها لە بواری وەبەرهێنانی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانیش بە هەمان شێواز گەیشتووینەتە پێشکەوتنی تایبەت.

وتیشی کە حیزبوڵڵا پێویستی بە هاوردەکردنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ئێران نییە و هەروەها خۆڕاگری لوبنان سیستەمی بەرگری ئاسمانی خۆیی هەیە و لەو کاتەوە تا ئێستا ڕێژەی هاتنی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر ئاسمانی لوبنان کەمیکردووە.

ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان لە کۆتایی وتارەکەی بە ئاماژە بە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەم وڵاتە وتی: ئەوانەی کە ئێمە بە هەوڵدان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکان تۆمەتبار دەکەن، ئاشکرایە کە خۆیان شتی وایان دەوێت، ئێمە جەخت لە سەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەکەینەوە.

نەسروڵڵا وتی کە درووشمی حیزبوڵڵا بۆ هەڵبژاردنەکانی لوبنان ئەوەیە کە ” ڕاوەستاوین، پاڵپشتی دەکەین و ئاوەدان دەکەینەوە ” و ئەم درووشمانەش لە ڕێگای هاوکێشەی ئاڵتوونیی گەل، سوپا و خۆڕاگرییەوە دەبێتە کردار.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *