کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان دوا دەکەوێت

چوارشەممە 14 نیسان 2021 - 12:08
https://kurdish.iswnews.com/?p=694

هەواڵە تایبەتەکان: بە ووتەی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان، ئەمریکا لە بەرواری ١١ی سێپتەمبەر (مانگی ٩)ی ئەم ساڵ هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

هەواڵە تایبەتەکان: بە ووتەی سەرچاوە ڕۆژئاواییەکان، ئەمریکا لە بەرواری ١١ی سێپتەمبەر (مانگی ٩)ی ئەم ساڵ هێزەکانی خۆی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکان، جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری کشانەوەی تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە بەرواری ١١ی سێپتەمبەر کە بیستەمین ساڵڕۆژی رووداوی هێرشەکەی سەر دوو باڵەخانەکەی ئەمریکایە، داوە.
بەرپرسانی حکومەتی بایدن هۆشداریان داوە، وەڵامدانەوەی سەختیان دەبێت لە ئەگەری هێرش بردنە سەر هێزەکانیان لەلایەن تالیبانەوە.

حکومەتی ئەفغانستان لەمبارەیەوە رایگەیاندوە، ئەشرەف غەنی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە بەم زووانە لەسەر پرۆسەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا قسە لەگەڵ بایدن دەکات و دوای ئەوە کاردانەوەی فەرمی حکومەت رادەگەیەنرێت.

پێشتر هەندێک لە بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا رایانگەیاند بوو لەبەر زیادبوونی مەترسی کۆنترۆل کردنی قەندەهار و ناوچەکانی دیکە لە باشوری ئەفغانستان لەلایەن تالیبانەوە، چەندین پلانیان بۆ زیاد کردنی هێزەکانی ئەمریکا و پشتیوانی ئاسمانی لە سوپای ئەفغانستان دراوەتە بایدن، بەڵام تا ئێستا هیچ ووردەکاریەک لەسەر ئەم هەواڵانە بڵاو نەکراوەتەوە و وەک ئەوەی دیارە بڕیاری ئەمریکا کشانەوەی هێزەکانیەتی لە ئەفغانستان.

بە پێی رێککەوتنی دۆحە بڕیار وا بوو تا ١ی مانگی ٥ی ئەمساڵ تەواوی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان بکشێنەوە، بەڵام دوای دەست بەکاربوونی بایدن ئەم بڕیارە لەلایەن ئەمریکاوە دوا کەوت.
تا ئێستا تالیبان کاردانەوەیەکی ڕوونی لەسەر ئەم بڕیارە نەبووە و دواکەوتنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکای لە ئەفغانستان بە پێشێل کردنی رێککەوتنی دۆحە ناوی بردووە و کاردانەوەکانی ئەم بڕیارەی پێشبینی نەکراو وەسف کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *