تەلئەبیب: حزبوڵڵای لوبنان ٢٣٠ هەزار موشەکی هەیە و تەواوی ناوچە داگیرکراوەکان مەترسی لەسەرە

چوارشەممە 16 شوبات 2022 - 11:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=6937

شارەزایەکی ئیسرائیلی بە وتەی بەرپرسانی تەلئەبیب لە وتارێکدا دانی بەوەدا نا کە حیزبوڵڵای لوبنان ٢٣٠ هەزار موشەکی هەیە کە ئەگەر شەڕێک ڕووبدات تەواوی ناوچە داگیرکراوەکان و دەزگا ستراتیژییەکانی ئیسرائیل لە ژێر ئامانجی حزبوڵڵا دەبێت.

زوهیر ئەندرۆس شارەزای ئیسرائیلی لە یاداشتێکدا لە ڕۆژنامەی ڕای ئەلیۆم نووسیویەتی: ئایا ڕژێمی داگیرکەر هەڕەشەی ئەنجامدانی شەڕی دژی حزبوڵڵای لوبنان دەکات؟ ڕەنگە وەڵامەکە بەڵێ بێت؛ بەڵام لە لایەکی ترەوە ڕەنگە ئیسرائیل لە ڕێگەی هەڕەشەوە لە چوارچێوەی ئەو شەڕە دەروونییەی کە لە دژی حزبوڵڵا ئەنجامی دەدات هەوڵی بەهێزکردنی خۆی بدات. ئەمەش بەهۆی ئەوەی کە حزبوڵڵای لوبنانی بە دووەم هەڕەشەی ستراتیژی لە دوای ئێران و پێش سێیەم هەڕەشە، واتا گروپە فەڵەستینیەکان لە کەرتی غەزە دەبینێت.

یواو لیمۆر، شیکەرەوەی سەربازی زایۆنیستی بە گێڕانەوە لە فەرماندەی بەشی گەشەپێدانی جەنگی سوپای ئیسرائیل وتی: ئەگەر ژمارەی موشەکە زیرەکەکانی حزبوڵڵا لە هەزار مووشەک تێپەرێت، ئەوا تەلئەبیب ناچار دەبێت شەڕ دژی ئەو حیزبە بکات، هەرچەندە بڕیارەکە قورس دەبێت.

هەر لەم بارەیەوە تەلەفزیۆنی عیبری ئاشکرای کرد کە نزیکەی ٢٣٠ هەزار ڕۆکێت لە هەموو مەودا و جۆرەکانییەوە بە ئاراستەی ڕژێمی داگیرکەر ئامادە کراوە، هەروەها جەختیشی کردەوە کە حزبوڵڵا لە ڕووبەڕووبوونەوەکانی داهاتوودا نزیکەی ١٥٠٠ موشەک لە ڕۆژێکدا ئاراستەی قوڵایی ناوچە داگیرکراوەکان دەکات.

ئەو تەلەفزیۆنە ئەوەشی خستەڕوو، کە لە شەڕی داهاتوودا لەلایەن هێزە تایبەتەکانی حزبوڵڵاوە هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل و ئاماژەی بەوەشکردووە کە حزبوڵڵا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هەیە کە زۆربەیان هێرشبەرن و ئەرکی بەرپەرچدانەوەیان ڕادەستی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل کراوە

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *