پێکدادان لە گەڕەکی شێخ جەراح لە قودسی داگیرکراو و برینداربوونی ٤ فەڵەستینی

سێشەممە 15 شوبات 2022 - 20:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=6917

دەیان کەس لە دانیشتووانی گەڕەکی شێخ جەراحی ڕۆژهەڵاتی بەیت‌ئەلموقەدەس لە دژی جموجۆڵەکانی ئەندامێکی کنسێت (پەرلەمانی ڕژێمی زایۆنیستی) لەو گەڕەکە ناڕەزایەتیان دەربڕی.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی فەلەستین (سەما)، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی نێوان گەنجانی فەڵەستینی و هێزە داگیرکەران لە گەڕەکی شێخ جەراحی قودسی داگیرکراو، چوار هاوڵاتی و چالاکوانێکی فەڵەستینی برینداربوون.

ئیتامار بن غەڤیر ئەندامی کنسێت بۆ دووەم جار لە ڕۆژی دووشەممە، لەگەڵ کۆمەڵێکی زۆر لە زایۆنییەکان هەڵیانکوتایە سەر گەڕەکی شێخ جەراح.

هەروەها بە ووتەی وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە پێکدادانەکانی ئەمڕۆی فەڵەستینیەکان لەگەڵ هێزە داگیرکەرانی ئیسرائیلی لە ڕۆژئاوای رام اللە، گەنجێکی فەڵەستینی شەهید بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *